نوری مالیکی پەیامێکی بڵاوکردەوە
نوری مالیکی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، عێراق توانای ئەوەی هەیە بە جێگیری بەرەو سەقامگیری و بنیاتنانەوە و چاکسازی هەنگاو بنێت.
مالیکی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "ئێکس" پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زانی له مسوڵمانانی عێراق كردوه و نوسیویه‌تی، "ڕەمەزان پیرۆزبێت له گەلی خۆشەویستی عێراقمان، لە خوای گەورە داواکارین ئەم مانگە پیرۆزە وێستگەیەک بێت بۆ بەهێزکردنی یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و چەسپاندنی بەهاکانی هاودەنگی و پشتیوانی یەکتر لەنێوان ڕۆڵەکاندا".
نوری مالیکی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "عێراق کە بە خوێنی شەهیدەکانی و قوربانیدانی ڕۆڵەکانی بەسەر تیرۆردا سەرکەوت، توانای ئەوەی هەیە بە جێگیری بەرەو سەقامگیری و بنیاتنانەوە و چاکسازی هەنگاو بنێت، خوای گەورە عێراق و گەلەکەی بپارێزێت".
