وزارەتی ژینگە: تا كۆتایی 2028 مین و پاشماوهكانی جهنگ له وڵات نامێنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە ،وەزارەتی ژینگە رایگهیاند، عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پابەندین بە پاککردنەوەی مین و پاشماوە تەقەمەنییەکانی جەنگ تا کۆتایی ساڵی 2028. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا چیتر پشتیوانی ئەو هەوڵانه ناکات، بۆیه دەبێت حکومەتی داهاتوو گرنگییەکی تایبەت و راستەقینەی پێبدات.
ئیکتیفا حەسناوی، یاریدەدەری ئەمینداری کارگێڕی وەزارەتەکە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق رایگەیاند، “عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پابەندە بەوەی وڵاتەکە بە دوور لە مین و پاشماوەی تەقینەوەکانی شەڕ تا کۆتایی ساڵی 2028 رابگەیەنێت”.
روونیشیکردەوە، “ئەم پابەندبوونە بەهۆی نەبوونی تەرخانکردنی داراییەوە رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە، پرسی مین و پاشماوە تەقینەوەکانی جەنگ بە پلەی یەکەم پشت بە هەوڵە نیشتمانییەکان و هەندێک پڕۆژەی وەبەرهێنان دەبەستێت کە لەگەڵ کۆمپانیا رێگەپێدراوەکاندا هەماهەنگکراون”.
حەسناوی ئاشكرای دهكات، “ئەمریکا پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکانی بۆ بەرنامەی پاککردنەوەی مینی چێندراو راگرتووە، بۆیه پێویسته حکومەتی داهاتووی عێراق گرنگییەکی تایبەت و راستەقینە بە پرسی مین لە رێگەی تەرخانکردنی دارایی و پشتیوانی لۆجستیکی بۆ هەوڵە نیشتمانییەکان بدات، هەروەها پارێزگارەکان پشتیوانی له پاککردنەوەی پارێزگاکانی خۆیان دووپات بكهنهوه.
