مالیکی و تاڵەبانی پابه‌ندبون به راسپاردنی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دووپات دەکەنەوە
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له به‌غدا كۆبونه‌وه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له رێزگرتن له چوارچێوه یاساییه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و پابه‌ندبون به راسپاردنی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا کۆبوەوە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، لە کۆبونەوەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، لەکۆبونەوەکەدا دوپات لە پابەندبون بە بنەماکانی دەستور و یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و خێراترکردنی هەنگاوەکانی هەڵبژرادنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزو خزمەتگوزار.
هاوكات به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی نوری مالیكی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات كراوه‌و جه‌خت له گرنگی به‌هێزكردنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه نیشتمانییه‌كان كراوه‌ته‌وه له‌پێناو پته‌وكردنی سه‌قامگیری و پشتیوانیكردنی رێڕه‌وی ده‌وڵت و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی نوری مالیكی‌دا هاتوه، هه‌ردولا جه‌ختیان له پێویستی پابه‌ندبون به شایسته ده‌ستورییه‌كانه‌وه كرده‌وه له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له رێزگرتن له چوارچێوه یاساییه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و پابه‌ندبون به راسپاردنی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌ك كه بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی به‌هێزبكات و رێڕه‌وی دیموكراسی بپارێزێت.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا جه‌حتیان له گرنگی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی بونیادنه‌رانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كرده‌وه له‌گه‌ڵ كاركردن به گیانی به‌رپرسیارانه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاڵه‌نگارییه‌كانی ئێستا‌و به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی عێراق له ئاسایش و سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدان.
