پەرلەمانتارێکی کورد: داهاتی ناوخۆی هه‌رێم زیادی كردوه نه‌ك كه‌م
د.غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، داهاتی ناوخۆ زیادی كردوه نه‌ك كه‌م.
د.غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی عێراق، له په‌یامێكدا ڤیدیۆییدا وه‌ڵامی پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ته‌وه كه وتبوی، لە کۆبونەوەی ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمدا باس له‌وه كراوه كه داهاتی ناوخۆ فشارێکی زۆری لەسەرەو بە رێژەیەکی زۆر کەمبوەتەوە، بە تایبەت داهاتی گومرگەکان كه بە رێژەی %60 کەم بوەتەوە.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا د.غالب محه‌مه‌د وتویه‌تی، داهات زیادی كردووه و كه‌می نه‌كردوه. داهاتی گومرك زیادی كردوه و له مه‌رزه‌كاندا به‌دڵی خۆیان شت داخڵ ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆری به قاچاغ داخڵی ئێره و عێراقی ده‌كه‌ن، چونكه عێراق بۆته ئه‌سیكۆدا و ئه‌مان نه‌بون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، داهاتی كاره‌با بۆته 100 ملیار دینار، به‌ڵام ده‌درێت به كۆمپانیایه‌ك و ئه‌مان كاره‌باكه‌یان كردوه به كه‌رتی تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی حسابی نه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، داهاتی خزمه‌تگوزارییه‌كان به ئاو و باج و ئه‌وانی تر هه‌موی زیادیكردوه‌و كه‌می نه‌كردوه.
به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ره‌وتی هه‌ڵوێست، رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له به‌غدا وه‌رده‌گرن به‌ناوی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ، ئه‌مان داویانه به دو كۆمپانیای خۆیان كه داهاته‌كه‌ی 137 ملیار دیناره له مانگێكدا.
وتوشیه‌تی"ئێستا به درۆوه ده‌ڵێن داهات كه‌میكردوه، نایانه‌وێت 120 ملیاره‌كه بده‌ن تا خه‌ڵك موچه وه‌ربگرێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌مڕۆ به‌دواداچونمان كرد وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر 120 ملیار دیناره‌كه‌مان بۆ بنێرن، به‌زوترین كات موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرین.
