گەشتە ئاسمانییەکانی کایەی عێراق بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگرین
ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی،ڕایگەیاند کە گەشتە ئاسمانییەکانی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگرێت، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی بارودۆخی ئەمنی و گرژییەکانی ناوچەکە.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە ،تیایدا ڕایگەیاند: ئاگادارتان دەکەینەوە کە گەشتە ئاسمانییەکانمان بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێن، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ئێستا و گرژییەکانی ناوچەکە، کە پەیوەستە بە داخستنی کایەی ئاسمانی لە ئێستادا.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە : کارگێڕی کۆمپانیاکە جەخت دەکاتەوە کە بە بەردەوامی و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری گۆڕانکارییەکان دەکات، و بەو مەرجەی گەشتەکان دەست پێ بکەنەوە هەر کاتێک ئاسمان کرایەوە و دۆخەکە ئاسایی بووەوە، بەبێ ئەوەی پێشوەختە ماوەیەکی دیاریکراو بۆ ئەم ڕاگرتنە دانرابێت.
بەپێی بەیاننامەکە، کۆمپانیاکە داوا لە گەشتیاران دەکات بەدواداچوون بۆ پلاتفۆرمە فەرمییەکانی بکەن بۆ ئاگاداربوون لە دواین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە جووڵەی گەشتەکان.
