بەغدا.. دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردن و ڕێگری کە ١٠ تاوانیان ئەنجامداوە
فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد/کەرخ، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردن و ڕێگری ڕاگەیاند کە ١٠ کردەوەی تاوانکارییان ئەنجامداوە.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: "بەشی نەهێشتنی تاوانی گەڕەکی جامیعەی سەر بە پۆلیسی بەغداد/کەرخ، توانی دوو تۆمەتبار دەستگیر بکات کە بە مەترسیدارترین ئەنجامدەرانی کردەوەکانی ڕێگری و دزیکردن دادەنرێن، کە ماتۆڕسکیلێکیان بۆ ئەنجامدانی تاوانەکانیان بەکارهێناوە و هاوڵاتیانیان لە ناوچە جیاجیاکانی لای کەرخ کردووەتە ئامانج."
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە کردووە: "پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای هەوڵێکی هەواڵگریی بێوێنە و بەدواداچوونی مەیدانیی ورد بۆ جووڵەکانیان هات، کە تێیدا چاودێری کران و شوێنپێیان هەڵگیرا تاوەکو بەپێی فەرمانی دادوەری دەستگیرکران."
هەروەها هاتووە: "لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا، تۆمەتبارەکان بە ڕاشکاوی دانیان بە ئەنجامدانی 10 تاوانی جۆراوجۆری ڕێگری و دزیکردندا نا لە سنووری بەرپرسیارێتییەکەیاندا، و دانپێدانانەکانیان بە شێوەیەکی یاسایی تۆمار کران.
