سودانی بۆ بارزانی: دەستدرێژی بۆ سەر کوردستان ڕەتدەکەینەوە و ڕێگە بە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ نادەین
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ هەینی، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،جەختیکردەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژیانەی کە چەند شارێکی عێراقی کردە ئامانج، بە شارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە و ڕێگە نەدرێت خاکی عێراق بکرێتە شوێنی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دەربڕی کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەی کرد، بەهۆی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و کاردانەوەکانیان لەسەر عێراق.
وتیشی لە میانی پەیوەندییەکەدا جەختکرایەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژیانەی کە چەند شارێکی عێراقی کردە ئامانج، بە شارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە و ڕێگە نەدرێت خاکی عێراق بکرێتە شوێنی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دەربڕی کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا.
هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا بە یەکخستنی هەڵوێست و وتاری هێزە نیشتمانییەکان، بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەری وڵات و بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتیمانی.
