سێنتكۆم و عێراق ده‌نگۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا له به‌سره ره‌تده‌كه‌نه‌وه
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا-سێنتكۆم و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق ده‌نگۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له به‌سره ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردونه‌ته‌وه كه گوایه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا له سنوری پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عێراق كه‌وتۆته خواره‌وه.
سێنتكۆم وتوشیه‌تی، ئه‌و ده‌نگۆیانه ته‌واو ناڕاستن.
هاوكات فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق له به‌سره له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌نگۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكای له پارێزگای به‌سره ره‌تكردۆته‌وه. وتوشیه‌تی"ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نییه."
شه‌وی رابردو میدیا نێوخۆییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له به‌سره ده‌ستكراوه به گه‌ڕان به‌دوای فڕۆكه‌وانێكی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ش له‌دوای كه‌وتنه خواره‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی له سنوری پارێزگاكه.
