به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شارەزایان موجته‌با خامنه‌یی وه‌ك رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دیاریكرا
ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ریی ئێران رایگه‌یاند، به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان موجته‌با خامنه‌یی وه‌ك رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دیاریكرا.
ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ریی ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یاندا، ئایه‌توڵا مجته‌با حسێنی خامنه‌یی، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگی ره‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌كه، وه‌ك سێیه‌مین رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی دیاریكراوه.
دیاریكردنی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌كاتێكدایه كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو، ده‌بێت خۆی به‌شدار بێت له دیاریكردنی رێبه‌ری نوێی ئێران‌دا.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئاكسیۆس، ره‌تیكردبوه‌وه رازی بێت به رێبه‌رایه‌تی موجته‌با خامنه‌یی و وتبوی، ئه‌وانه كاتی به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن. كوڕی خامنه‌یی كه‌سێكی لاوازه.
له نوێترین لێدوانیشیدا رۆژی یه‌كشه‌ممه تره‌مپ رایگه‌یاند، رێبه‌ری نوێی ئێران ده‌بێت ره‌زامه‌ندی ئێمه‌ی له‌سه‌ر بێت، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێمه، زۆر له‌سه‌ر كار نامێنێته‌وه.
ئایه‌توڵا موجته‌با خامنه‌یی، كوڕی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری پێشوی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانه كه له هێرشه‌كانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تاران كوژرا.
موجته‌با له 8ی ئه‌یلولی 1969 له شاری مه‌شهه‌د له دایكبوه.
خوێندنی ئایینی له تاران و حه‌وزه‌ی قوم له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوانی ئایینی شیعه خوێندوه له‌نێویشیان عه‌لی خامنه‌یی باوكی و پاشان خۆیشی درێژه‌ی به وانه وتنه‌وه له‌و بواره‌دا داوه.
