سەرۆک کۆمار و سوڵتانی عومان جەخت لە گرنگی ڕاگرتنی شەڕ دەکەنەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک کۆمار "عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید" لەگەڵ سوڵتانی عومان "هەیسەم بن تارق ئال سەعید"، جەختیان لە گرنگی ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان.
بەپێی راگهیندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە تێیدا هاتووه سەرۆک کۆمار عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سوڵتانی عومان هەیسەم بن تارق ئال سەعید، بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کرد.
هەردوولا جەختیان لەسەر "گرنگی ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان"، هەروەها جەختکرایەوە لە سەر پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان، باڵادەستکردنی لۆژیکی حیکمەت، و گرتنەبەری چارەسەری سیاسی بە جۆرێک کە ناوچەکە لە پەرەسەندنی زیاتر بەدوور بگرێت و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بپارێزێت.
