سەرۆک وەزیران و فراکسیۆنی پارتی جەخت لەسەر رەتکردنەوەی بەئامانجکردنی هەر شارێکی عێراق دەکەنەوە
سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی و ئەندامانی فراکسیۆنی پەرلەمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران فەرهاد ئەتروشی، جەختیان لەسەر رەتکردنەوەی بەئامانجکردنی هەر شارێکی عێراق کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، تێیدا هاتووه: "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەندامانی فراکسیۆنی پەرلەمانیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بە سەرۆکایەتیی فەرهاد ئەتروشی، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی (ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان) پێشوازی کرد".
به گوێرهی راگهیندراوهكه "لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی وڵات و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران، و جەخت کرایەوە لەسەر رەتکردنەوەی بەئامانجکردنی هەر شارێکی عێراق، و رێگە نەدان بەوەی خاکی عێراق ببێتە بنکەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر هیچ وڵاتێک".
هەروەها روونیکردەوە کە "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسیی ناوخۆ و کارکردن بە جددی بۆ تەواوکردنی پابەندییە دەستوورییەکان و گرنگیی تەواوکاریی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کرا، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی لایەنە جیاوازەکانی گەشەپێدان، لەپێناو خزمەتکردنی هەموو رۆڵەکانی وڵات".
