سودانی پاڵپشتیکردنی دامەزراوە چالاکەکان کە هاوشانی دەوڵەت بەشدارن لە بنیاتنانی کۆمەڵگادا دووپاتدەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، گرنگیدانی حکومەت بە کاروباری کۆمەڵایەتی و پاڵپشتیکردنی دامەزراوە چالاکەکان کە هاوشانی دەوڵەت بەشدارن لە بنیاتنانی کۆمەڵگادا دووپاتکردەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵی بێ سەرپەرشت کە لەبەرکەری قورئانی پیرۆزن بەشداری خوانی بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی دامەزراوەی موبەرقەع بۆ چاودێریکردنی منداڵانی بێ باوک.
سودانی بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب سەلامی خوای لێ بێت کە بە باوکی بێ باوکان ناسراوە، سەرەخۆشی خۆی پێشکەش کرد و پابەندبوونی خۆی بە ڕێباز و میراتەکەی دووپاتکردەوە، هەروەها شانازی خۆی دەربڕی بە دیداری کۆمەڵەیەک لەبەرکەری قورئانی پیرۆز لە ڕۆڵەی خێزانە بەڕێزەکان، کە سەرەڕای ئاستەنگەکان سەرکەوتنی ئەکادیمی و نایابییان بەدەستهێناوە، هەروەها خۆڕاگرن و کۆڵیان نەداوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ژیاندا.
سودانی لە وتارەکەیدا بۆ منداڵانی ئامادەبوو جەختی لەوە کردەوە کە لەدەستدانی باوک یان دایک یان هەردووکیان نیشانەی کۆتایی هاتنی ڕێگاکە نییە، بەڵکو هەموومان بەشێکین لە یەک خێزانی گەورە کە لەسەر هاودەنگی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بنیات نراوە و جەختی لەسەر پابەندبوونی حکومەت کردەوە بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی و پشتیوانیکردنی دامەزراوە چالاکەکان کە بەشدارن لە بنیاتنانی کۆمەڵگادا و گرنگیدان بەم چینە بەنرخەی کۆمەڵگا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە منداڵان کرد گرنگی بە خوێندن و فێرکارییە ئاینییەکانیان بدەن، هەروەها لەبەرکردنه قورئانی پیرۆز لەگەڵ بیرکردنەوەی دروست لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان تێکەڵ بکەن و ئامۆژگارییانی کرد کە تواناکانیان لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە پڕۆژە و بەرنامەی تێکدەرانە بپارێزن.
سەرۆک وەزیران گوێی لە تێبینی و دەستپێشخەرییەکانی دامەزراوەکە گرت و ستایشی ڕۆڵی دیار و بەرچاویانی کرد لە پێشکەشکردنی چاودێری و پشتیوانی بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت.
