نێچیرڤان بارزانی: پێویستە حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان جێبه‌جێبكات
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان جێبه‌جێبكات و داواشده‌كات، "ڕێگه نه‌دات چیتر گروپه له‌یاساده‌رچوه‌كان، ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ تیانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕیان به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و جیهانه‌وه تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه شه‌وی ڕابردو كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان جێبه‌جێبكات و ڕێگه نه‌دات چیتر گروپه له‌یاساده‌رچوه‌كان، ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كه، دوپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به هه‌مو شێوه‌یه‌ك له پشتگیری و هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كان، هه‌روه‌ها بره‌و به هاریكاریی هاوبه‌شیان ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری.
له پاشخانی په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئیتاڵیا ده‌ربڕی بۆ ئه‌و پشتگیری و هاوكارییه به‌رده‌وامانه‌ی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات و ڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رز نرخاند.
