حکومەتی هەرێم: هه‌ركه‌سێك ڤیدیۆی درۆن بڵاوبكاته‌وه روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، داوا له هاووڵاتییان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌سێك ڤیدۆی درۆن بڵاوبكاته‌وه، روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌ركه‌سێك ڤیدیۆی كه‌وتن یان ئاڕاسته‌كردنی درۆن بگرێت، ته‌نها ده‌توانێت بۆ ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بنێرێت، چونكه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه بدرێته میدیاكان یان له په‌یج و هه‌ژماری كه‌سی بڵاوی بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نزیكبونه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته ئامانج یان وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانیان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌بێت به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و شوێنی روداوه‌كان ئاشكرانه‌كه‌ن، هه‌ركه‌ناڵێك پابه‌ند نه‌بێت رێكاری یاسایی توندی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
