سوپای ئیسرائیل ژمارەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران و لوبنان ڕاگەیاند
ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیل ژمارەی هێرشەکانی بۆ سەر بارەگا و بنکە سەربازییەکان لە ئێران و پێگەکانی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکەیانەوە لەگەڵ ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە سەرەتای هێرشەکانەوە، 7600 گورزیان لەو وڵاتە وەشاندووە، هەروەها لە دوای دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ حیزبوڵای لوبنانی لە 2ـی ئاداردا، 1100 گورزیان لە لوبنان وەشاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە داوە کە لە سەرتاسەری خاکی ئێراندا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات و نزیکەی 7600 گورزی وەشاندووە، زیاتر لە دوو هەزاریان بۆ سەر بارەگا و ئامانجەکان و نزیکەی 4700 گورزیش لە دژی بەرنامە مووشەکییەکەی ئێران بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سوپای ئیسرائیل لە لوبنانیش زیاتر لە 1100 گورزی وەشاندووە، کە نزیکەی 190ـیان هێزی ڕەزوان (یەکەی بژاردەی حیزبوڵا)یان کردووەتە ئامانج، ئەمە جگە لە زیاتر لە 200 گورز بۆ سەر پێگە مووشەکییەکان و سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک.
