مه‌سعود بارزانی داوا له هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ده‌كات پێكه‌وه كۆببنه‌وه‌و بگه‌نه رێككه‌وتن
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی داوا له هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات پێكه‌وه كۆببنه‌وه‌و بگه‌نه رێككه‌وتن و رێگه‌ش له‌و خه‌ڵكه هه‌لپه‌رستانه بگیرێت كه به نیازن قه‌یران و كێشه‌كان قوڵتر بكه‌نه‌وه.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، له په‌یامێكدا وتی، "لەو کاتەیدا کە شەڕو ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندوه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"داوا لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قوڵتر بکەنەوە."
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.
داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.
مه‌سعود بارزانی
16ی ئاداری 2026
