تره‌مپ: ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتان پێیانوتوم هاوكارمان ده‌بن له پاراستنی گه‌روی هورمز
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتان پێیانوتوم ئاماده‌ن هاوكارمان بن بۆ پاراستنی گه‌روی هورمز، به‌ڵام هه‌ندێكیش ئاماده نین.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی داواكه‌ی بۆ وڵاتان تا هاوكاریان بن له كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمزدا وتی "زۆر وڵات پێیانوتم له‌ڕێگه‌ن بۆ هاوكاری. هه‌ندێك زۆر به په‌رۆشن به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان وا نین."
وتیشی، هه‌ندێك له‌و وڵاتانه ئه‌وانه‌ن كه ساڵانێكی دورودرێژ هاوكارییان بوین و پاراستومانن له سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كی مه‌ترسیدار، به‌ڵام ئه‌وان په‌رۆش نین. ئاستی په‌رۆشیی ئه‌و وڵاتانه بۆ من گرنگه.
تره‌مپ ئاماده نه‌بو ناوی ئه‌و وڵاتانه بهێنێت، وتیشی، ده‌مه‌وێت ناویان بهێنم به‌ڵام به‌ڕاشكاوی نازانم ئه‌وان پێیانخۆشه ناویان بهێنرێت یان نا، چونكه ره‌نگه نه‌یانه‌وێت بكرێنه ئامانج، به‌ڵام من ده‌ڵێم، گرنگ نییه ده‌كرێنه ئامانج یان نا، چونكه ئێمه له ئێستادا له‌گه‌ڵ پڵنگێكی كارتۆنی مامه‌ڵه ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێران.
تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نایانه‌وێت ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن، وتی"ئێمه ده‌تانپارێزین به‌ڵام ئێوه ناتانه‌وێت بگلێن له شتێكی بێ به‌هاوه. ئه‌وان (مه‌به‌ستی ئێرانه)، جگه له كۆمه‌ڵێك فیشه‌ك هیچ ناته‌قێنن چونكه كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان سنورداره. به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه وتیان ئێمه پێمانباشه ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ین."
هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌زانم ئێمه ده‌یانپارێزین، به‌ڵام كاتێك ئێمه پێویستمان به هاوكاری بێت، ئه‌وان ئاماده‌ی هاوكاریكردنمان نین.
تره‌مپ له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه كه رژێمی ئێرانی‌یان به‌ته‌واوه‌تی تێكشكاندوه.
ئه‌وه‌شی وت، زیاتر له 30 كه‌شتیی چاندنی مینی ده‌ریایی ئێرانیان تێكشكاندون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، دڵنیا نییه له‌وه‌ی ئێران هیچ مینێكی له گه‌روی هورمز چاندوه یان نا.
