لاریجانی بۆ وڵاتانی ئیسلامی: بیر له داهاتوی جیهانی ئیسلامی بكه‌نه‌وه، ئه‌مریكا بێوه‌فایه‌و ئیسرائیل دوژمنتانه
عه‌لی لاریجانی، سكرتێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له په‌یامێكدا بۆ وڵاتانی ئیسلامی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له‌م شه‌ڕه‌دا هیچ دەوڵەتێکی ئیسلامی لە تەنیشت گەلی ئێران نەوەستا. ده‌شڵێت، ده‌سته‌وه‌ستان نابین كاتێك له خاكی وڵاته‌كانتانه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر ئێران. ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، "بیر لە داهاتوی جیهانی ئیسلامی بکەنەوە. ئێوە دەزانن کە ئەمریکا وەفای نییە و ئیسرائیل دوژمنی ئێوەیە."
عه‌لی لاریجانی، سكرتێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، په‌یامێكی شه‌ش خاڵكی ئاڕاسته‌ی موسوڵمانانی جیهان و حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی ئیسلامی كرد.
لاریجانی وتویه‌تی، دەزانن کە جگە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەن و تەنیا لە سنوری هەڵوێستە سیاسییەکاندا نه‌بێت، هیچ دەوڵەتێکی ئیسلامی لە تەنیشت گەلی ئێران نەوەستا.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئێران بەردەوامە لەسه‌ر ڕێگەی مقاوه‌مه بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل.
به‌قسه‌ی لاریجانی هه‌ندێك له‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیانه وتویانه، ئێران بۆته دوژمنیان له‌به‌رئه‌وه‌ی بنکە ئەمریکییەکان و بەرژەوەندییە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکانی لە خاکەکانیاندا کردوەتە ئامانج. وتوشیه‌تی، ئایا داوا لە ئێران دەکرێت دەستەوستان بوەستێت لەکاتێکدا بنکە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکانتاندا بۆ دەستدرێژیکردنە سەری بەکاردەهێنرێن؟ ئەمانە بیانوی بێبنەمان.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتوشیه‌تی "ڕوبەڕوبونەوەی ئەمڕۆ لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێرانی موسڵمان و هێزەکانی مقاوه‌مه‌یه لە لایەکی ترەوە. ئێوە لەپاڵ کام لایەن دەوەستن؟"
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "بیر لە داهاتوی جیهانی ئیسلامی بکەنەوە. ئێوە دەزانن کە ئەمریکا وەفای نییە و ئیسرائیل دوژمنی ئێوەیە. بۆ ساتێک هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ن و لە خۆتان و لە داهاتوی ناوچەکە رابمێنن. ئێران ئامۆژگاریکارە بۆتان و هەوڵی سەپاندنی هەژمونی خۆی بەسەرتاندا نادات."
له كۆتاییشدا وتویه‌تی"ئەگەر یەکێتی ئومەی ئیسلامی بە هەمو هێزێکەوە بەدی بێت، دەتوانێت ئاسایش و پێشکەوتن و سەربەخۆیی بۆ هەمو دەوڵەتەکانی مسۆگەر بکات."
