وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق: بنكه‌ی ئاسمانی كه‌ركوك بۆردومان كرا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بنكه‌ی ئاسمانی كه‌ركوك بۆردومان كراوه له‌كاتێكدا بنكه‌یه‌كی ته‌واو عێراقییه‌و كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی عێراقی تێدایه‌و هیچ كادرێكی بیانی لێ نییه. ده‌شڵێت، كردنه ئامانجی ئه‌م بنكه‌یه، ده‌ستدرێژییه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر توانا فڕۆكه‌وانییه‌كانی سوپای عێراق.
وه‌زاره‌تی به‌گریی عێراق، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عێراق، به‌هۆی ئاگر له‌نیو بنكه‌كه كه‌وته‌وه‌و تیمه ته‌كنیكییه‌كان توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و رێگری بكه‌ن له فراوانبونی زیانه‌كانی و كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی گیانی.
وه‌زاره‌ته‌كه وتوشیه‌تی، بنكه‌ی ئاسمانی كه‌ركوك، بنكه‌یه‌كی ته‌واو عێراقییه‌و كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی عێراقی له‌خۆده‌گرێت و ته‌نیا كادری عێراقی له فڕۆكه‌وان و ته‌كنیكاران له بنكه‌كه‌ن و هیچ كادر یاخود سه‌ربازێكی بیانی لێ نییه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، كردنه ئامانجی ئه‌و بنكه‌یه، ده‌ستدرێژییه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر توانا فڕۆكه‌وانییه‌كانی سوپای عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ی زیانگه‌یاندنی گه‌وره‌یه به سیستمی ئاسمانی.
ئه‌وه‌شی وتوه، ئه‌م ده‌ستدرێژییانه ته‌نیا دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان ناكه‌نه ئامانج به‌ڵكو هه‌ڵێكن بۆ لاوازكردنی ده‌سكه‌وته‌كان و توانا به‌رگرییه‌كانی عێراق كه ئه‌وه‌ش كارێكی ره‌تكراوه‌یه‌و پێویستی به وه‌ستاندنه‌وه‌ی تونده به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت زیان له ئاسایش و سه‌روه‌ریی وڵات بدات.
