مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى خشتەى کارپێکردنى ڕۆژانى جەژن و دواى جەژن ڕاگەیاند
سەرۆکی کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا خشتەى کارپێکردنى مۆلیدەکانى بۆ ڕۆژانى جەژن و دواى جەژن ڕاگەیاند.
بەگوێرەى خشتەکەش ڕۆژى عەرەفە لە کاتژمێر 10ى بەیانییەوە تاوەکو 1ى شەو کار بەمۆلیدەکان دەکرێت و یەکەم ڕۆژى جەژنیش لە کاتژمێر 5ى بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 1ى شەو هەرکاتێک کارەباى نیشتمانى نەبێت کار بە مۆلیدەکان دەکەن، ڕۆژانى دووەم و سێیەم ڕۆژى جەژنیش لە کاتژمێر 10ى بەیانییەوە تاوەکو 1ى شەو کار بەمۆلیدەکان دەکرێت.
لە بارەى خشتەى کارپێکردنى مۆلیدەکان بۆ ڕۆژانى دواى جەژنیش، سەرۆکی کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان گوتى، لە کاتژمێر 6:30 خولەکى بەیانى تاوەکو کاتژمێر 8:00 کار بەمۆلیدەکان دەکەن و لە کاتژمێر 4ى ئێوارەشەوە بۆ کاتژمێر 1ى شەو کار بە مۆلیدەکان دەکەن.
لە بارەى کرێى کارەباى مۆلیدە ئەهلیەکانیشەوە، فازڵ حسێن، گوتى، لە 15ى مانگەوە پێشەکى بڕى 7 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک لە هاونیشتمانیان وەردەگیرێت و دواتر قایمقامیەتى سلێمانى بەگوێرەى کاتژمێرەکانى کارکردن نرخى کۆتاى دیارى دەکەن.
