ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته خواره‌وه
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئێران ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی ئه‌مریكییان خستۆته‌خواره‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه ئێران به‌م دواییانه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی له جۆری ئێف15 له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی خستۆته خواره‌وه، راست نین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی شه‌ڕدا زیاتر له 8 هه‌زار هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه‌و هیچ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نه‌خراوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، به پشتبەستن بە بەیاننامەیەکی بارەگای بەرگریی ئاسمانی هاوبەشی وڵاته‌كه، بڵاویکردەوە: "پێش چەند کاتژمێرێک فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری (ئێف-١٥)ی سەر بە دوژمن لە باشووری وڵات کرایە ئامانج."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "فڕۆکەکە لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی سوپاوە و بە موشەکی زەوی-بۆ-هەوا خراوەتە خوارەوە و لە نزیک دوورگەی هورمز لە کەنداوی عەرەبی تێکشکاوە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە چارەنووسی فڕۆکەکە و فڕۆکەوانەکەی دەستیپێکردووە."
