هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له چه‌ند شه‌قامێك
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له چه‌ند شه‌قامێك
بەڕێوە بەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری شوفێران ده‌كاته‌وه كه بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی شاری هەولێری گرتۆتەوە، له هەندێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر ئاستی باراناو بەرزبۆتەوە و بۆتە هۆی وەستانی جوڵەی هاتوچۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بەهۆی بەردەوامی باران بارینی بە لێزمە و بەخوڕ ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتو چەند شەقامێکی تریش ئاستی باراناو تێیاندا بەرزببێتەوە جوڵەی هاتوچۆ تیایاندا بوەستێ، بۆیە داوا لە شوفێران دەکەین تا ئەم شەپۆلی باران بارینە دەوەستێت ئەگەر بۆکاری زۆر پێویست نەبێ نەیەنە دەرەوە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئەو شەقامانەی ئاستی باراناو تیایاندا بەرز بۆتەوە لە ئێستادا ئه‌مانه‌ن:
١- شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک فاملی مۆڵ
٢- شەقامی شۆڕش بەرزە پردی شۆڕش
٣- شەقامی ٤٠ مەتری بازاڕی لەنگە.
٤- ڕێگای دارەتو بنەسڵاوە ئاوێنەی شار
٥- پردی بنەسڵاوە شەقامی لاوان.
٦- شەقامی ٦٠مەتری نزیک یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری.
٧- شەقامی گەڕەكی ڕۆشنبیری-دارەتو
