كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له ناوچه جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت
كەشناسی هەرێم پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له ناوچه جیاجیاكان به‌رده‌وام بێت و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ببنه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هه‌ینی، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەندێک کات لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێت. بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکورو باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ده‌بارێت.
وه‌ك كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما، 1 تا 3 پله نزمتر ده‌بن له‌چاو تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بەپچڕپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکورو باکوری ڕۆژهەڵات كه پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر .
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سبه‌ی پلەکانی گەرما، نزیك ده‌بن له تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 10 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
