سوپای پاسداران: رێگریمان له سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به گه‌روی هورمزدا
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سێ كه‌شتی كه ویستویانه به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕن، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانیان هۆشدارییان پێداون كه‌شتییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سوپای پاسدارانی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و "دوای درۆكانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا" له‌باره‌ی كراوه‌بونی گه‌روی هورمز، سێ كه‌شتی هه‌ڵگری كۆنتێنه‌ر كه سه‌ر به وڵاتانی جیاجیابون ده‌ستیان به جوڵه كرد به‌ره‌و ئه‌و رێڕه‌وه ئاوییه‌ی دیاریكراوه بۆ تێپه‌ڕبونی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی مۆڵه‌تیان هه‌یه.
وتوشیه‌تی، هه‌ر سێ كه‌شتییه‌كه دوای ئه‌وه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران هۆشداری پێدان، گه‌ڕانه‌وه.
سوپای پاسداران جه‌ختی كردۆته‌وه كه گه‌روی هورمز داخراوه‌و هه‌ر جۆره هاتوچۆیه‌ك به‌و گه‌روه‌دا روبه‌ڕوی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توند ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هاتوچۆی هه‌ر كه‌شتییه‌ك له به‌نده‌ره‌كان و بۆ به‌ندره‌كانی هاوپه‌یمانان و پشتیوانانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له هه‌ر رێڕه‌وێكی ئاوییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئێران وه‌ك نیشاندانی نیازپاكی بۆ دانوستان رێگه‌ی به تێپه‌ڕبونی 10 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر به گه‌روی هورمزدا داوه.
