پزیشكیان: ئاگربه‌ست له لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست له لوبنان، مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره 10 خاڵییه‌كه‌ی تارانه‌و جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌داته‌وه.
مەسعود پزشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محمەد شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگه‌یاندوه، هەنگاوەکەی ئێران بۆ قبوڵکردنی پێشنیاری پاکستان بۆ ئاگربەست، سەرەڕای چەندین پێشینەی پێشێلکردنی بەڵێنەکان و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، نیشاندەری ڕێبازێکی بەرپرسانەی ئێرانە؛ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەبێت ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ فشارخستنە سەر دەستدرێژیکاران تاوەکو هەڵە ستراتیژییەکانیان دوبارە نەکەنەوە.
به‌پێی میدیای ئێران پزیشکیان جەختی کردۆتەوە کە ئەم ڕێبازە مەرجدارە بە پابەندبوونی ڕاستەقینەی لایەنە نەیارەکان بە بنەماکانی دانوستان و پابەندبوون بە بەڵێنەکانیان.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئیدانەکردنی چەند حاڵەتێکی پێشێلکردنی ئاگربەستی كردوه‌و رایگه‌یاندوه، ئێران بەتوندی وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە.
پزیشكیان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ناسه‌قامگیریی لە گەرووی هورمز و کەنداودا دەرەنجامی ڕاستەوخۆی دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییە، و دابینکردنی ئاسایشی ئەم رێڕه‌وه ئاوییه گرنگە بەستراوەتەوە بە ڕاگرتنی تەواوەتی ئەم دەستدرێژییانە.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئێران ته‌واوی پێشنیاره 10 خاڵییەکەی خۆی وەک چوارچێوەیەک بۆ ڕاگرتنی جەنگ ڕاگەیاندوە، کە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی چەسپاندنی ئاگربەستە لە لوبنان.
به‌پێی میدیای ئێران لای خۆیه‌وه شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، جەختی لەسەر پێویستی پابەندبونی هەمو لایەنەکان بە ئاگربەست كردۆته‌وه و ڕایگەیاندوه، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، وەک بەشێک لە لێکتێگەیشتنەکە، دەبێت دەستبەجێ ڕابگیرێن.
شەهباز شەریف هەروەها جەختی لەسەر ئامادەیی ئیسلام ئاباد کردۆتەوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هەمو وڵاتانی ناوچەکە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایش لە کەنداو و ناوچەکەدا.
