حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات
وته‌بێژی حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات و پێشی وایه حکومەتەکەی نەتەنیاهو "بە ئەنقەست هەوڵی لەباربردنی ئاگربەست" ده‌دات.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، لە راگەیه‌ندراوێکدا وتی "عێراق بە توندی ئیدانه‌ی ئەو هێرشە دڕندانە دەکات کە سوپای داگیرکەر ئەنجامی داون و خەڵکی مه‌ده‌نی لە چەندین شاری لوبنان و لەنێویشیاندا بەیروتی پایتەخت کردوەتە ئامانج، کە بەهۆیانەوە سەدان کەس بونەتە قوربانی."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "بەردەوامیی ئیسرائیل لەسەر ئەم رێبازە دوژمنکارییە، سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی ئاگربەست، بەڵگەیەکی رونە لەسەر پیلانگێڕییەکانی حکومەتەکەی نەتەنیاهو بۆ له‌باربردنی ئاگربەست و پێشێلکردنی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و تێکدانی ئاشتیی جیهانی."
هه‌روه‌ها داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رێکخراوە جیهانییەکان و وڵاتانی زلهێز کردوە کە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبگرن و رێگری بکەن لە ئەنجامدانی "تاوانی زیاتر"، هەروەها بە هەمو هێزێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مه‌ده‌نی.
