کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم ناچار دەکرێت بە گەڕاندنەوەی نزیکەی ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەتی عێراق
سەرۆکی کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، عەلی موئەیەد ڕایگەیاند، کە بڕیارێکی دادوەری لە بەرژەوەندی کۆمسیۆنەکەدا بووە بە پابەندبوونی کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بە دانی 800 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەتی عێراق.
دکتۆر موئەیەد جەختی لەوە کردەوە کە بە بەدواداچوونی جددی و وردی سەرۆک وەزیران محەممەد شەیاع سودانی، کۆمسیۆنەکە توانی دۆسیەی ناکۆکییە دادوەرییەکە لەگەڵ کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم تەواو بکات و ناچاری بکات نزیکەی 800 ملیۆن دۆلار بدات بە بەرژەوەندی دەوڵەتی عێراق وەک ڕێگەپێدانێک بۆ ئەو مۆڵەت و ڕێژەیەی کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە بەکاردەهێنرێت و ئەو پارەیەی کە چەندین ساڵە لەسەر کۆمپانیاکە کۆبوتەوە ماوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمسیۆنەکە ڕێوشوێنی یاسایی دیکە دەگرێتەبەر ئەگەر کۆمپانیاکە مەرجی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا یان پابەندییە داراییەکانی نەدات.
ئەوە ڕوونیکردەوە کە لە کاتێکدا کۆمسیۆنەکە سوپاسی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکات، کە دادپەروەری لەگەڵ کردووە لە ناکۆکییە یاساییەکەیدا بە مەبەستی پاراستنی مافەکانی بەکارهێنەران، بەڵام پشتڕاستی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی هەر کردارێکی پێشێلکاری لەلایەن کۆمپانیاکانی مۆبایلەوە کە دژی مەرجەکانی مۆڵەتەکەیان ئەو قەرزانە نادەن کە لەسەریان کۆبوونەوە.
سەرۆکی کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەدا کە بەدەستهێنانی ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی زۆرێک لە دۆسیە ئاڵۆزەکاندایە کە چەندین ساڵە لەسەر یەک کۆبوونەوە، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نوێی کۆمسیۆنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمیسیاران و بە پشتیوانی و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران محەممەد شەیاع سودانی بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.
