پۆلیسی بەلجیکا هاوڵاتیێکی عێراقی دەستگیرکرد بە تۆمەتی کوشتنی زیاتر لە 300 کەس
داواکاری گشتی فیدراڵی لە بەلجیکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، “پۆلیس گومانلێکراوێکی دەستگیرکردووە کە ڕەگەزنامەی عێراقیه بە گومانی تێوەگلانی لە ژمارەیەک تەقینەوە لە بەغدا بۆ ڕێکخراوی ئەلقاعیدە”.
گومانلێکراوەکە کە لە ساڵی 2015ەوە لە بەلجیکا دەژی، بە شێوەیەک بەرپرسیار بووە لە چەند تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا لە ساڵانی 2009 و 2010 کە بووە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە 376 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 2300 کەس.
داواکاری گشتی فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا وتی، "هێرشەکان بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراون، هەندێکیان چەندین بینای حکومەتیان کردۆتە ئامانج".
گومانلێکراوەکە لە ساڵی 1979 لەدایکبووە و لە 3ی ئەم مانگە دەستگیرکراوە، تۆمەتبارکراوە بە چەندین تاوانی کوشتن بە مەبەستی تیرۆریستی و بەشداریکردن لە چالاکییەکانی گروپێکی تیرۆریستی و هەروەها تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی دەستگیر کرا.
