ئەستێرەی جیهانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی گواستنەوەی مێسی بۆ خولی سعودیە وەڵام دەداتەوە
ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی ئەلناسری سعودی، لەبارەی ئەگەری ئەوەی ئەستێرەی ئەرجەنتین لیۆنێل مێسی و ئەستێرەکانی دیکەی تۆپی پێ لە خولی سعودیە یاری بکەن، پرسیاری لێکرا سەبارەت بەو وشانەی کە دەیەوێت بەو یاریزانانە بڵێت کە بیر لەوە دەکەنەوە ببنە بەشێک لە خولی سعودیە وەک مێسی، و هەردوو یاریزانی ڕیال مەدرید، کەریم بنزیما و لوکا مۆدریچ و ئەستێرەکانی دیکە، ڕۆناڵدۆ وەڵامی دا و وتی: "ناوە گەورەکان و یاریزانە گەورە یان گەنجەکان، هەموویان بەخێرھاتنیان دەکرێن و خولی سعودیە باشتر دەبێت ئەگەر بێن".
گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی تەمەن 35 ساڵ لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان لە 30ـی حوزەیراندا کۆتایی دێت و پێشبینی ئەوە هەیە کە بڕوات بۆ یانەی ئەلهیلالی سعودی، کە گەورەترین گرێبەستی پێشکەش بە لیۆ کرد لە مێژووی تۆپی پێدا.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا، ئەلهیلال گرێبەستێکی پێشکەش بە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە کردووە کە بڕی 1.2 ملیار یۆرۆ لەخۆ دەگرێت لە ماوەی دوو ساڵدا یان 600 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا، ئەمەش زیاتر لە دوو ئەوەندەی کە رۆناڵدۆ ئێستا لەگەڵ ئەلناسری سعودی وەریدەگرێت.
