پۆلیسی بەلجیکا پیاوێکی دەستگیرکرد دوای بڕینەوەی جەستەی دایکی
پیاوێکی بەلجیکی لە ناوەڕاستی سییەکانی تەمەنیدا، دانی بە کوشتنی دایکی نا و بڕاندنی جەستەی و خستووتیە ناو ساردکەرەوەیەک و پاشان فڕێیدا ناو ڕووبارێک لە ڕۆژهەڵاتی بەلجیکا.
لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکەدا، وەک میدیاکانی ناوخۆی بەلجیکا ئاماژەیان پێکردووە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دەست و قاچی ئافرەتێک دۆزراوەتەوە لە ڕووبارێک لە دەوروبەری شاری لیج و لێکۆڵەرەوان تەواوی لاشەی ئافرەتەکە لەناو زبڵدا دۆزیوەتەوە کە له نزیک ڕووبارەکە بوو و دادوەری لێکۆڵینەوە کوڕەکەی تۆمەتبار کردووە و دەستبەجێ دەستگیرکرا.
بەشێک لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بە ئاماژەدان بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوە کردووە کە دایک و کوڕەکە بەردەوام ناکۆکیان هەبوو دوای ئەوەی کوڕەکە گەڕایەوە ماڵی دایکی بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بژی لە دوای پەتای کۆرۆنا.
تۆمەتبار لە سێیەم ڕۆژی تاوانەکە لە هۆتێلێکی نزیک فڕۆکەخانەی برۆکسل دەستگیرکرا کە لەوێ خۆی ئامادە دەکرد بۆ گەشتکردن بۆ کۆریای باشوور.
