المطلع
عاجل

post-image

حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ڕۆژهەڵات لە سنووری ئێران دوور دەخرێنەوە بەرەو ڕۆژئاوا


14:43 تایبەت بە (المطلع)
2023-08-26
40920

سەرچاوه سیاسی و دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاند که حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ڕۆژهەڵات له ڕۆژانی داهاتوودا دوور دەخرێنەوە لە سنووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و ئێران بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەپێی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان حکومەتی ئێران و حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان هەموو چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانیان ڕادەست دەكەن و لەگەڵ خێزانەکانیاندا ڕەوانەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەکرێن.
ئاشکرایان کرد، کە ڕێککەوتنی ئێران و عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردن لەگەڵ كۆتایی هاتنی ئەو شەش مانگەی کە پێشتر لە نێوان تاران و بەغدا دیاریکرابوو.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە رۆژی (2023/9/19)، دوا ڕۆژه بۆ كۆتایی هاتنی دۆسیەی پارتە ئۆپۆزسیۆنە كوردیەكانی ڕۆژهەڵات، بەپێی رێكەوتنی نێوان عێراق و ئێران.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان هاوتا ئێرانییەکەی لە تارانی پایتەختی ئێران کۆبوونەوە، هەردوولا تاوتوێی ڕێوشوێنەکانی ئەو ڕاپۆرتە ئەمنییەی نێوان عێراق و ئێران و چۆنیەتی بەهێزکردنی ئاسایشی هەردوو وڵات و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانیان کرد.
هەروەها ئەعرەجی جەختی لە سووربوونی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران له هەموو ئاستەکان.
جێی ئاماژە پێكردنە ئەعرەجی ماوەیەك لەمەوبەر سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و چاوی بە بەرپرسانی هەرێم كەوت و تاوتوێی ئەو ڕێوشوێنانه کرد که هەرێم گرتویەتیە بەر له بارەی ئەو ڕێککەوتنەی كە لەگەڵ ئێران ئەنجامدراوە.
هەروەها شایەنی باسە، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە مانگی سێی ساڵی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق "محە+مەد شەياع سودانی" ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئەعرەجی واژۆکرد دوای ڕاوێژکردنی دوو قۆڵی کە چەند مانگێکی خایاند.
محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزە زەمینیەکان لە سوپای پاسدارانی ئێران  پێشتر داوای لە عێراق کردبوو گروپە چەکدارەکانی دژ بە ئێران لە خاکەکەی دەربکات و جەختیکردەوە لە ئەگەری بەئامانجگرتن و بۆردومانکردنی بارەگای حیزبە ئۆپۆزسیۆنە كوردیەكانی ڕۆژهەڵات لە چەند مانگی داهاتوودا ئەگەر پابەندی ڕێکەوتنەکەی نێوان هەردوو وڵات نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد که ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ حکومەتی عێراق پێویستی به چەک داماڵین و كردنەدەرەوەی دەرەوەی گروپه (تیرۆریستییەكانە) له خاکی هەرێمی کوردستان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

زلزال في كأس العالم.. رونالدو ينهي الجدل ويصارح العالم بقراره الصادم

زلزال في كأس العالم.. رونالدو ينهي الجدل ويصارح العالم بقراره الصادم

2026-07-06 00:00 3225
قاليباف: إرساء السلام في لبنان والمنطقة لا يمكن أن يتم إلا بوجود إيران

قاليباف: إرساء السلام في لبنان والمنطقة لا يمكن أن يتم إلا بوجود إيران

2026-07-05 23:41 3282
المرشد الإيراني يصدر مرسوماً بإعادة تعيين "غلام إيجئي" رئيساً للسلطة القضائية

المرشد الإيراني يصدر مرسوماً بإعادة تعيين "غلام إيجئي" رئيساً للسلطة القضائية

2026-07-05 22:48 2892
​القضاء يوضح حقيقة صدور مذكرة قبض بحق مدير نفط المثنى

​القضاء يوضح حقيقة صدور مذكرة قبض بحق مدير نفط المثنى

2026-07-05 21:17 5963
لأسباب تشغيلية.. إغلاق مطار النجف بالكامل لـ 4 أيام متتالية

لأسباب تشغيلية.. إغلاق مطار النجف بالكامل لـ 4 أيام متتالية

2026-07-05 20:20 5930
بعد عام من التجربة.. الصيام المتقطع ينجح في أصعب اختبار لتثبيت الوزن

بعد عام من التجربة.. الصيام المتقطع ينجح في أصعب اختبار لتثبيت الوزن

2026-07-05 19:32 4108
تراجع أسعار صرف الدولار في الأسواق العراقية مع إغلاق البورصة

تراجع أسعار صرف الدولار في الأسواق العراقية مع إغلاق البورصة

2026-07-05 18:22 3795
من اغتيال الصدر إلى مقابر عجاج: القضاء يفكك أسرار النظام السابق

من اغتيال الصدر إلى مقابر عجاج: القضاء يفكك أسرار النظام السابق

2026-07-05 17:16 5072
التعليم تطلق التقديم إلى قناتي تعديل الترشيح وقبول خريجي السنة السابقة + رابط

التعليم تطلق التقديم إلى قناتي تعديل الترشيح وقبول خريجي السنة السابقة + رابط

2026-07-05 16:28 4951
بالوثيقة... التربية تقرر شمول السادس الابتدائي والثالث المتوسط بنظام الإعادة

بالوثيقة... التربية تقرر شمول السادس الابتدائي والثالث المتوسط بنظام الإعادة

2026-07-05 15:41 4658
القائد العام يصادق على جدول ترقيات الضباط في وزارة الدفاع

القائد العام يصادق على جدول ترقيات الضباط في وزارة الدفاع

2026-07-05 14:24 5014
بعد أنباء اعتزاله.. اتحاد الكرة يحسم مستقبل صلاح مع الفراعنة

بعد أنباء اعتزاله.. اتحاد الكرة يحسم مستقبل صلاح مع الفراعنة

2026-07-05 14:06 5723
جمارك مطار كركوك تحبط تهريب آلاف الدولارات وتتخذ إجراءات قانونية

جمارك مطار كركوك تحبط تهريب آلاف الدولارات وتتخذ إجراءات قانونية

2026-07-05 13:00 4907
​حصيلة حزيران.. النزاهة تعلن تفاصيل 157 عملية ضبط في العراق

​حصيلة حزيران.. النزاهة تعلن تفاصيل 157 عملية ضبط في العراق

2026-07-05 12:00 5749
تراجع مستمر لأسعار الصرف.. الدولار يسجل انخفاضاً جديداً بالعراق اليوم

تراجع مستمر لأسعار الصرف.. الدولار يسجل انخفاضاً جديداً بالعراق اليوم

2026-07-05 11:11 4800
طقس العراق: انخفاض جديد بالحرارة وبغداد تسجل 45 درجة الإثنين

طقس العراق: انخفاض جديد بالحرارة وبغداد تسجل 45 درجة الإثنين

2026-07-05 09:07 5063
توجيه حكومي بمنح نسب مالية مجزية للمخبرين عن الأموال المنهوبة

توجيه حكومي بمنح نسب مالية مجزية للمخبرين عن الأموال المنهوبة

2026-07-05 01:02 10886
الحكومة العراقية تصدر قرارات جديدة

الحكومة العراقية تصدر قرارات جديدة

2026-07-04 23:48 9978