المطلع
عاجل

post-image

عێراق و سوریا لەژێر هەڕەشەی جیابوونەوەی گەلی کوردستانیدا


14:04 تایبەت بە (المطلع)
2023-09-16
18871

زۆرجار ئێران و تورکیا پشت بە هێزی کوشندە دەبەستن بۆ کۆنترۆڵکردنی هەوڵەکانی جیابوونەوەی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام عێراق و سوریا ئەم بژاردەیەیان نییە بۆ ئاڵۆزکردنی ئەرکەکانیان ئەمەش وا دەکات کورد زیاتر لە ئەنقەرە و تاران لە جیابوونەوە نزیک بن.
واشنتۆن - لە نێوان چەندین کێشەی دوای کۆلۆنیالیزم و سەربەخۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرسی کورد هێشتا کێشەیەکی هەمیشەیی و بێ چارسەرە، تێکەڵبوونی جوگرافیای کوردستان لەگەڵ وڵاتە نەتەوەییەکاندا بووە هۆی ئەوەی کە خواستەکانی گەلی کورد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی بەهێزتر بێت، لەگەڵ ئەوەی کورد بەهۆی سنوورەوە هەست دەکەن دابەشکراون، هەروەها زۆرجار ڕووبەڕووی توندڕەوی و جیاکاری و پەراوێزخستن دەبنەوە لەو وڵاتانەی کە دابەش کراونەتە سەری. گەلی کورد ماوەیەکی زۆرە هەوڵی دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دەدات کە سنوورەکان تێپەڕێنێت، بەڵام ئەمە دژی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێران، تورکیا، سوریا و عێراقە.
عومەر ئەحمەد، لە شیکاری لە سایتی "مێدڵ ئێست مۆنیتۆر"، بە پێچەوانەی هێزە هەرێمییەکانی تورکیا و ئێران کە بە شێوەیەکی ڕۆتینی ڕێوشوێنی چالاک دەگرنەبەر بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەیان لە دژی جیابوونەوەی کورد، دوو دراوسێی عەرەبی خۆیان لەگەڵ هەڕەشەی جیابوونەوە دەبیننەوە.
لە هەردوو وڵاتدا پێکدادانە ڕەگەزییەکانی ئەم دواییانە نیگەرانییەکانی ئاسایشی درێژخایەنی دووبارە کردەوە، لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، هۆزە عەرەبەکان و تورکمانەکان لە شاری کەرکوکی باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا دژ بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق مەحەممەد شەیاع سودانی بۆ ڕادەستکردنی باڵەخانەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.
خۆپیشاندانەکە بە ناڕەزایەتییەکی دژە لە کۆمەڵگەی کوردی ڕووبەڕووی بووەوە، کە بووە هۆی پێکدادان و توندوتیژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکاندا و بووە هۆی کوژرانی چوار خۆپیشاندەر و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە. پێش ئەوەی سوپای عێراق لە ساڵی 2017دا ئەو شارە دەوڵەمەندە بە نەوت لە هێزەکانی پێشمەرگە کۆنترۆڵ بکات، ئەو شارە وەک بارەگای پارتی خزمەتی دەکرد دوای ئەوەی هێزە کوردییەکان ئەو شارە فرە نەتەوەییەیان کۆنترۆڵ کرد کاتێک هێزەکانی عێراق بەهۆی هەڕەشەکانی داعشدا کشانەوە.

تورکیا و ئێران هەڵوێستێکی توندیان هەیە دژی کوردەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان و پشت بە هێز دەبەستن بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.

گەلی کورد دەیەوێت ئەو شارە ستراتیژییە گرنگە ببێتە بەشێک لە هەرێمی کوردستانی نیمچە سەربەخۆی عێراق، کە هیوایەکی درێژخایەنی هەیە بۆ سەربەخۆیی تەواو، هەروەها قەیرانی کەرکوک سەرنجی تورکیای ڕاکێشاوە، کە مێژوویەکی تایبەتی خۆی هەیە لە شەڕکردن دژی جوداخوازانی کورد، لە 3ـی ئەیلولی ڕابردوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی حوسێن ئەمیر لە تاران، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە پەرەسەندنی دۆخی شارەکە، فیدان هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کرد کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە شاری کەرکوک بهێنن. 
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە لەلایەن تورکیاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دادەنرێت، لە مانگی هەشتی ڕابردوودا، لە یەکەم سەردانیدا بۆ عێراق لەوەتای دەستبەکاربوونیەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری، هاکان فیدان داوای لە بەغدا کرد کە پەکەکە بە گروپێکی تیرۆریست دیاری بکات.
لەم دواییانەدا لە سوریا گرژییە ڕەگەزییەکان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە زیادی کردووە و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن و سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێرشەکانیان بۆ سەر پارێزگای دێرەزۆر دژ بە چەند سەرۆک هۆزێکی عەرەبی چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هۆزە عەرەبییە ناوخۆییەکانی شاری دێرەزۆر ڕوویدا، لە کاتێکدا ئەو دوو هۆزە هێرشیان کردە سەر چەند خاڵێکی هەسەدە بە ئامانجی گرتنی چەند شارۆچکەیەکی پارێزگاکە لەدەست هێزەکانی هەسەدە کە بووە هۆی قوربانی چەند شەڕڤانێک.
سەرۆکی تورکیا، تەیب ئەردۆگان لە سەرەتای ئەم مانگەدا سەبارەت بە کێشەی ڕەگەزی لە عێراق و سوریا وتی: "ئێمە بەردەوام ئەمەریکامان ئاگادارکردووەتەوە کە نابێت هاوکاری ڕێکخراوە تیرۆریستییە جیاکەرەوەکان بکات و ئەگەر بەو شێوەیە هەڵسوکەوت بکات ئەوا بەرژەوەندییەکانی خۆی و ناوچەکە لە داهاتوودا تووشی زیان دەبێت" کە مەبەست لێی هێزەکانی هەسەدەیە.
شیکەرەوەکان دەڵێن، ئەمەریکا و ئیسرائیلی هاوپەیمان لە چەندین کاتدا بەهایان بینیوە لە هاوپەیمانیکردن لەگەڵ گروپە کوردییەکاندا بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بووە هۆی ئەم هانگاوە ستراتیژییە گومانی لەسەر ئێران و تورکیا زیاد بکات.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مێژوویەکی درێژی هەیە لە پشتیوانیکردنی کورد لە عێراق و سوریا، لەم ساڵانەی دواییدا، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، کە بووە هۆی ئەم هاوبەشییە ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە شکستی گرووپی چەکدارانی داعش، هەروەها بووەتە هۆی ناڕەزایەتی هۆز و کۆمەڵگە عەرەبییەکان کە دەڵێن، دەسەڵاتی کوردی هۆکارە لە دزینی سەرچاوە سروشتییەکانیان.

وەک هەژمونی سروشتی هەرێمی لە ناوچەکەدا، ئێران کۆمەڵێک نیگەرانی خۆی هەیە سەبارەت بە جیابوونەوەی کورد، کوردانی ئێران (ڕۆژهەڵات) بە شێوەیەکی سەرەکی لە پارێزگاکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە نیشتەجێن، ڕووبەڕووی ماوەیەکی نائارامی بوونەتەوە و داوای سەربەخۆیی زیاتر دەکەن، هەروەها ترسی ئێران لە جیابوونەوەی کورد بێ بنەما نییە، بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی مێژوویی ڕاپەڕینەکانی کورد، کە دوایینیان دوای مردنی کچێکی کوردی ئێرانی "ژینا ئەمینی" لە ساڵی ڕابردوو لە زیندانی پۆلیسدا سەریهەڵدا.

لە ئێستادا، سوپای پاسدارانی ئێران تا 19ی مانگی نۆ مۆڵەتی داوە، داوای لە حکومەتی عێراق کردووە چەکی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان دابماڵێنێت لەژێر هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشە بەئامانج کراوەکاندا، لە ئەیلوولی ڕابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران زیاتر لە 70 هێرشی موشەکی بالیستیکی لە دژی بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان بە ئامانج کرد، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین ئەندامی حیزبی دێموکرات، هەروەها برینداربوونی چەندین هاووڵاتی مەدەنی.
لە سەرەتای هەمان ساڵدا، سوپای پاسداران گوایە هێرشی موشەکییان ئەنجامداوە بۆ سەر کۆمەڵەیەکی نهێنی مۆسادی ئیسرائیلی لە هەولێر، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی خۆی.
تورکیا و ئێران هەڵوێستێکی توندیان هەیە دژ بە جیابوونەوەی کورد لە ناوچەکانی خۆیاندا و زۆرجار پشت بە ڕێوشوێنێک دەبەستن کە دەکرێت سەروەریی دراوسێکانیان بخاتە مەترسییەوە.

پێدەچێت بەغدا هەڕەشەکانی تاران بە جددی وەربگرێت.. وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هەنگاوی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی حیزبە کوردیەکانی ئێران لە سنوور دووربخەنەوە. 
پێشووتر تورکیا و ئێران چەند ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)یان ئەنجامدا، کە لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستانە و بنکەکەی لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە، ئەم هەنگاوانە لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرن کە نە ئەنقەرە و نە تاران نایانەوێت سوریا و عێراق جارێکی دیکە ببنە دەوڵەتی بەهێز، بەڵام هیچ بەرژەوەندییەکیان لەوەدا نییە کە کوردەکان ئەم لاوازییە بەکاربهێنن بۆ بنیاتنانی حکومەتی ناوخۆیی سەربەخۆ یان تەنانەت حکومەتی سەربەخۆ لە سوریا لە ماوەیەکی درێژدا، ئەمەش بابەتەکە ئاڵۆزتر دەکات، هەردوو ڕکابەرە هەرێمییەکە هەوڵیان داوە کاریگەری یەکتر لاواز بکەن بەرامبەر بە کوردانی هەرێمی کوردستان، کە تورکیا پشتیوانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و ئێرانیش پشتیوانی لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکات.
هەروەها هەردوو وڵات پێشبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی کاریگەرییان هەبێت لەسەر کەرکوک، کە دەگوترێت ئێران دەستی باڵای هەیە لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی و پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەشی شیعەی کۆمەڵگەی تورکمان. 
تورکیا و ئێران هەڵوێستێکی توندیان هەیە دژ بە جیابوونەوەی کورد لە ناوچەکانی خۆیاندا و زۆرجار پشت بە ڕێوشوێنێک دەبەستن کە دەکرێت سەروەریی دراوسێکانیان بخاتە مەترسییەوە، بە پێچەوانەوە، لەبەر ئەوەی وڵاتانی تا ڕادەیەک لاوازن، عێراق و سوریا توانای هەڵگرتنی ئەو ڕێگایەیان نییە، بەم شێوەیە دەرئەنجامە بەردەوامەکانی جیابوونەوەی کورد لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆیاندا هەڵدەگرن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1819
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2960
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 4503
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 3734
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3880
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4595
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3496
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4393
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4002
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4602
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4519
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4735
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5289
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4288
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5961
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8117
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6076
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7220