قەیس خەزعەلی پشتیوانی خۆی بۆ چەکدارانی فەلەستینی پشتڕاست کردەوە
قەیس خەزعەلی، سكرتێری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەمڕۆ شەممە، وتی: بەرخۆدانی فەلەستین دڵی باوەڕداران و خۆڕاگرانی ئازاد گەرم كرد. خەزعەلی لە تۆری كۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە: “دڵمان و دڵی هەموو باوەڕداران و جەنگاوەران و بەرخۆدانی ئازاد لە هەموو بەشەكانی زەوی لە بەیانییەوە بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی (تۆفانی ئەقسا) و ئۆپەراسیۆنەكانی دەستبەسەرداگرتن و هەروەها هێرشە مووشەكییە بێكۆنتڕۆڵەكان، سەركەوتنێكی بێ وێنە بۆ قارەمانانی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین لە بەرامبەر گردبوونەوەی دوژمنی داگیركەری سەهیۆنی كە بێدەسەڵات بووە لە بەرامبەر ئازایەتی و قارمانێتی و بەرخۆدانی گەلی فەلەستین".
خەزعەلی وتیشی: زمانمان دوعای سەركەوتن و تۆڵەسەندنەوەتان بۆ دەكات و دڵمان بە هەر فیشەك، گوللە و مووشەكێك كە لە لایەن ئێوەوە ئاراستەی قەوارەی داگیركەری ئیسرائیلی دەکرێت، كە لە تاوانەكانی بەرامبەر بە فەلەستینی بەردەوام بووە، بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان لێدەدات، هەروەها ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریكردنی وردی ڕووداوەكان".
