سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە هاوکاری و دیالۆگ لەنێوان عێراق و کوەیت کردەوە
عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی شەممە جەختی لە هاوکاری و دیالۆگ لەنێوان عێراق و کوەیت کردەوە، بۆ سەرخستنی پرسە گرینگەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق هاتووە، "سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی شەممە لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی دەوڵەتی کوەیت تارق عەبدوڵا فەرەج کرد، سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییه دووقۆڵییەکان کرد له پێناو به دیهێنانی بەرژەوەندی باڵای هەردوو گەلی عێراق و كوەیت"، ئاماژەی بەوەشکرا، "پێویستە هەماهەنگی و دیالۆگی بنیاتنەرانە بەردەوام بێت لەسەر بابەتە هاوبەشەکان".
لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی کوەیت جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە پەرۆشییەوە بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگییە دوو قۆڵییەکان بۆ خزمەتکردنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەردوو وڵات و ناوچەکە.
