پاڵاوتنی یۆرۆ…پورتوگال بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە بۆسنەی بردەوە
لە پاڵاوتنی یۆرۆ پورتوگال بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە بۆسنەی بردەوە و لۆکسمبۆرگ دۆرا
لە پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 و لە کۆمەڵەی 10 هەڵبژاردەی پورتوگال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بوسنە.
لە گێمی یەکەم هەڵبژاردەی پورتوگال بە بەهێزی دەرکەوت و توانی پێنج گۆڵ تۆماڕبکات ، لە خولەکی پێنج کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا یەکەم گۆڵی تۆمارکرد و لە خولەکی 20 دووبارە کریستیانۆ گۆڵێکی تری تۆمارکرد پاش پێنج خولەک برۆنۆ فێرناندێز سێیەم گۆڵی پورتوگالی تۆمارکرد لە خولەکی 32 و 41 جواو فلێکس و جواو کانسێلۆ گۆڵی چوارەم و پێنجەمیان تۆمارکرد.
لە گێمی دووەم پرتوگال بەبەهێزی و باڵادەستی توانی پارێزگاری لە ئەنجامی یارییەکە بکات ،
سەرەنجام پورتوگال یارییەکەی بە ئەنجامی پێنج گۆڵێ بێبەرامبەر بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 24 خاڵ و بۆسنەش بە نۆ خاڵ لە پلەی پێنجەمی کۆمەڵەکەی دەبینرێت.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵە هەڵبژاردەی ئایسلەندا میوانداری لیشتنتاینی کرد و یارییەکەشی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 10 خاڵ لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەیەتی.
لە درێژەی یارییەکانی کۆمەڵەی 10 هەڵبژاردەی لوکسمبۆرگ میواندری سلۆڤاکیای کرد و یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە سلۆڤاکیا دۆراند و سلۆڤاکیا بە 16 خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیەتی.
