المطلع
عاجل

post-image

دانانی مینۆمێنتی جینۆسایدی شەهیدانی ئێزیدی له شەنگال


20:55 كوردستان
2023-10-18
43066

ئه‌مڕۆ له‌ شنگال مەراسیمی دانانی مینۆمێنتی جینۆسایدی شەهیدانی ئێزیدی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ دكتۆر دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ بوو.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دكتۆر دیندار زێباری وتاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی خوێنده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان، کە ئێزیدییەکان و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان تێیدا دەژیان، گەورەترین پێشێلکاریی  ماف و بنەماکانی مرۆڤیان ئەنجامدا.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، لە ساڵانی رابردوو هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ یارمەتیدانی ئێزدییەکان، وەک دامەزراندنی لیژنەیەکی وەزاری بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، پەرلەمانی هەرێم تاوانەکانی بە جینۆساید ناساند، دۆکیۆمێنت و ئامادەکردنی دۆسییەی تاوانەکانی داعش تا ئێستا (5,170) کەیس تۆمارکراون، و زیاتر لە (2,324) کەیس تەواو بوون، دامەزراندنی لیژنەیەک بۆ رزگارکردنی ئەوانەی لەلایەن تیرۆریستانەوە رفێنراون تا 15ی ئایاری 2023 توانراوە (3562) کەس رزگاربکرێن، لەوانە (1215) ئافرەت و (339) پیاو، (1051) کچ، (956) کوڕ، و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی بە زیاتر لە (1546) رزگارکراون.

ئەوەشی دووپاتکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئەرشیڤکردن و بەڵگەنامەی تاوانەکان  حکومەتی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد (3950) فایلی ئەرشیڤ کردووە ، کە پێکدێت لە (365.021) لاپەرە و داوامان لە یونیتاد کردووە کە لە پرۆژەی دامەزراندنی پسپۆڕانی نیشتمانی پشت بە خەڵکی شنگال و دەوروبەری ببەسترێت.

وتیشی: هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی یونیتاد پرۆژەی یاسایەکی ئامادە کردبوو بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتمەند بۆ تاوانەکانی داعش، کە گشت پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی لە خۆ گرتبوو، چەندین جار ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی یونیتاد لە راپۆرتەکانی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ستایشی رۆڵی بەڕێز مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردبوو بۆ هەوڵەکانی و پاڵپشتی خۆیشی بۆ بابەتەکە دەربڕی بوو، بەڵام دادگای باڵای ئیتحادی پڕۆژە

له‌ مەراسیمەكه‌دا نوێنەرانی سەرۆکی حکومەتی ئیتحادی، ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزیدی، ژمارەیەک وەزیرانی حکومەتی ئیتحادی، یۆنامی، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعش ئامادەبوون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الحكومة: لقاء الزيدي بترامب وضع ملامح واضحة بالعلاقة بين بغداد وواشنطن

الحكومة: لقاء الزيدي بترامب وضع ملامح واضحة بالعلاقة بين بغداد وواشنطن

2026-09-24 00:14 5389
مباحثات عراقية إيرانية بنيويورك حول الحدود والملاحة وخفض التصعيد بالمنطقة

مباحثات عراقية إيرانية بنيويورك حول الحدود والملاحة وخفض التصعيد بالمنطقة

2026-09-23 23:00 5079
اتفاق عراقي - تركي حول أمن سنجار وإدارة معسكر زليكان

اتفاق عراقي - تركي حول أمن سنجار وإدارة معسكر زليكان

2026-09-23 22:23 5271
رسائل قطرية بين طهران وواشنطن.. وإيران تضع شروطها لعودة التفاوض

رسائل قطرية بين طهران وواشنطن.. وإيران تضع شروطها لعودة التفاوض

2026-09-23 21:34 4907
أرنولد ينتقد أرضية الملعب ويتعهد بتحسين أداء العراق أمام الكويت والسعودية

أرنولد ينتقد أرضية الملعب ويتعهد بتحسين أداء العراق أمام الكويت والسعودية

2026-09-23 20:59 5250
أيمن حسين: التعادل مع عُمان مقنع وسنضرب بقوة أمام المنتخب الكويتي

أيمن حسين: التعادل مع عُمان مقنع وسنضرب بقوة أمام المنتخب الكويتي

2026-09-23 20:55 5576
نص التوصيات الخاصة لمجلس النواب بشأن أزمة الوقود

نص التوصيات الخاصة لمجلس النواب بشأن أزمة الوقود

2026-09-23 16:10 18676
"المطلع" تنشر جدول أعمال جلسة البرلمان ليوم الخميس المقبل

"المطلع" تنشر جدول أعمال جلسة البرلمان ليوم الخميس المقبل

2026-09-23 15:22 17932
مصدر مسؤول يكشف سبب توقف شركات الخدمات الأرضية عن خدمة الطائرات الإيرانية

مصدر مسؤول يكشف سبب توقف شركات الخدمات الأرضية عن خدمة الطائرات الإيرانية

2026-09-23 15:08 9614
السجن 7 سنوات بحق النائبة أشواق سالم حسن بجريمة الكسب غير المشروع

السجن 7 سنوات بحق النائبة أشواق سالم حسن بجريمة الكسب غير المشروع

2026-09-23 14:10 9959
السجن 7 سنوات بحق عالية نصيف وإلزامها برد أكثر من 61 مليار دينار

السجن 7 سنوات بحق عالية نصيف وإلزامها برد أكثر من 61 مليار دينار

2026-09-23 13:46 9745
دولة القانون: سيعلن في 30 أيلول عن سقف زمني وبرنامج بشأن حصر السلاح

دولة القانون: سيعلن في 30 أيلول عن سقف زمني وبرنامج بشأن حصر السلاح

2026-09-23 13:07 5378
صعود جديد لأسعار الذهب المحلي والأجنبي في الأسواق العراقية

صعود جديد لأسعار الذهب المحلي والأجنبي في الأسواق العراقية

2026-09-23 12:30 5399
الدولار ينخفض قليلاً في أسواق بغداد وأربيل

الدولار ينخفض قليلاً في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-23 11:22 5896
المالية تباشر بتمويل رواتب الموظفين لشهر أيلول

المالية تباشر بتمويل رواتب الموظفين لشهر أيلول

2026-09-23 11:20 10969
الأنواء: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-09-23 09:18 11504
الناطق باسم الحكومة يعلن لقاءً مرتقباً بين الزيدي وترامب بجدول اقتصادي

الناطق باسم الحكومة يعلن لقاءً مرتقباً بين الزيدي وترامب بجدول اقتصادي

2026-09-23 00:37 8686
الزيدي والشرع يتباحثان حول العلاقات الثنائية والتهدئة بالمنطقة

الزيدي والشرع يتباحثان حول العلاقات الثنائية والتهدئة بالمنطقة

2026-09-23 00:33 8503