ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق:فرۆشتنی كارت و سیمكارتی كۆڕەك قه‌ده‌غه ده‌كات
ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه:
بەهۆی به به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای كۆڕه‌ك له30ی ئابی 2022 و بڕیاره‌كانی دادگای تایبەتمەند وبڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان لەدژی، بەهۆی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی كه كۆمپانیاكه‌قه‌رزاریه‌تی و ئاماده نه‌بونی تا ئه‌م ساته بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، بۆیە رای گشتی ئاگادار دەكەینەوە:
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان بڕیاریدا فرۆشتن و بازرگانیكردن به هه‌ر سیمكارتێكی نوێی سه‌ر به‌كۆمپانیای كۆڕه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان ڕابگیرێت.
هەر لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە"داوا له هاوڵاتیان ده‌كات هیچ سیمكارتێكی نوێی كۆڕه‌ك نه‌كڕن.
ده‌سته‌كه جه‌ختده‌كاته‌وه، بریكاره‌كان و خاڵه‌كانی فرۆشتن كه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی كۆمپانیای كۆڕه‌كنه‌فرۆشن و بازرگانی پێوه نه‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه په‌یوه‌ندی نێوان كۆڕه‌ك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی مۆبایل له ماوه‌ی10 ڕۆژدا رادەگرین تا ئه‌و كاته‌ی كۆمپانیاكه ئه‌ركه داراییه‌كانی خۆی جێبه‌جێده‌كات.
