بەبەڵگە..دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندن داوا لە کۆمپانیاکانی دیکە دەکات پەیوەندی لەگەڵ كۆڕەك بپچڕێنن
دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندنی عێراق له نوسراوێكدا داوا له هه‌ردو كۆمپانیاكانی ئاسیاسیڵ و ئەسیر ده‌كات كه پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) بپچڕێنن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردو ده‌سته‌كه ژماره‌یه‌ك بڕیاری دژی كۆڕەك تیلیكۆم ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی د. عه‌لی حسێن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندنی عێراقی له‌سه‌ره ه‌و ئاڕاسته‌ی كۆمپانیاكانی ئاسیاسیڵ و ئەسیر كراوه، تیایدا هاتوه، "به پشتن به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی فه‌رمانی یاسایی ژماره 66ی ساڵی 2004ی كارپێكراو پێمان دراوه، هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی به‌سه‌رچونی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مانه‌وه له 30ی (ئاب/8)ی 2022 به كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) دراوه، هاوكات وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی بڕیاره دادوه‌ریه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه ده‌رچوه، پابه‌ندن به پچڕانی پەیوەندییەكان له‌گه‌ڵ كۆڕەك تیلیكۆم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم گوێی به ئاگاداركردنه‌وه و هۆشدارییه‌كان نه‌داوه و جددی نه‌بوه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه زۆره‌ی قه‌رزەی كه له سه‌ریه‌تی.

