بڕیاری کۆتای سەبارەت بە یارییەکەی ئیتیحاد و سیپاهان درا
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە راگەیەندراویکی فەرمیدا رایگەیاند یانەی ئیتیحادی سعودی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بە براوەی یارییەکە هەژماردەکات بەرامبەر یانەی سیپاهانی ئێرانی.
یەکێتیەکە روونیشیکردەوە کە یانە ئێرانیەکە بە بڕی 200 هەزار دۆلار سزا دەدرێت و هەروەها دەبێت سەرجەم ئەو پەیکەر و لافیتانە لاببات کە لە نێو یاریگا دانرابوون.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێگری لە یانەی سیپاهانی ئێرانی دەکرێت لە ئەنجامدانی سێ یاری داهاتووی خۆی لە ڕکابەرییەکی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە یاریگای نەقش جەیهان.
بەم شیوەیە یانەی ئیتیحادی سعودی کۆی خاڵەکانی دەبێتە نۆ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دەبێت و یانەی قوە جەویە بە چوار خاڵ لە پلەی دووەم دەبێت و سیپاهان بە چوار خاڵ لە پلەی سێیەم دەبێت ، ئەجمەک ئۆزبەکستانیش بە بێ خاڵ لە کۆتایی کۆمەڵەکەدادەبێت.
یانەی سیپاهان لە لە راگەیەندراوێکی فەرمی ئاماژەی بەوەکرد پاش ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا تانەی یانەکەی قبوڵ نەکردووە ، یانەکە بریاریداوە لە دادگای وەرزشی کاس سکاڵای یاسای خۆی تۆماربکات سەبارەت بە بردنەوەی یانەی ئیتیحاد بەرامبەر سیپاهان.
