مەندەلاوی داوای یەکخستنی هەڵوێستە عەرەبی و ئیسلامییەکان دەکات بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی دژی فەلەستینیەکان
ئەمڕۆ سێشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای یەکخستنی هەڵوێستە عەرەبی و ئیسلامییەکان كرد بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی دژی گەلی فەلەستین. نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پێشوازی لەتاریق عەبدوڵڵا فەرەج باڵیۆزی دەوڵەتی کوێت لهبەغدا كرد. ههروهها وتی: هەردوولا باسیان لە پێویستی یەکخستنی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی کرد و گهرهكی بهگهرخستنی هەوڵەکان بەرەو پرسە چارەنووسسازەکان، دیارترینیان وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژییانەی سوپای داگیرکەری ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامی دهدات و کردنەوەی دەروازەکان بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ گهلی فەلەستین لهکەرتی غەززە." مەندەلاوی جەختی لهوه كردهوه كه پێویسته هاریکاری هاوبەش و بەتایبەتی پەرلەمانی، لە نێوان هەردوولا و کارەکانی لیژنەی دۆستایەتی و برایەتی چالاک بكرێن بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، ههروهها مامەڵەی خێرا لەگەڵ پرسه هاوبەشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان هەردوو وڵاتەی برا ئهنجام بدرێت.
