وەزیری ناوخۆ دەرکردنی 153 ئەفسەر لە خزمەتكردن ڕاگەیاند
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، دەرکردنی 153 ئەفسەر و 899 ئەندامی لەخزمەتكردن ڕاگەیاند، هاوکات کارەکانی پشتڕاستکردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە مامەڵەکردن لەگەڵناسنامەی کاغەزی و ڤیزای ئەلیکترۆنی ڕاستەوخۆ بۆ بیانییەکان بەم زووانە.
شەمەری لە دیدارەکەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کەناڵە ئاسمانیهكان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەیڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق رایگەیاند: 153 ئەفسەر و899 ئەندام بە بڕیاری دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ساڵی 2023 دەرکراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد" كه33 ملیۆن و 200 هەزار عێراقی ناویان تۆمارکردووە و کارتی نیشتمانییانوەرگرتووە، وجەختیشیکردەوە، "کاردەکەین بۆ ئەوەی لە ساڵی 2025دا کۆتایی بە مامەڵەکردن بەناسنامەی کاغەز بهێنین، هەروەها ڤیزەی ئەلیکترۆنی بۆ بیانییەکانیش بەم نزیکانە جێبەجێدەکرێت".
شەمەری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەم زووانە ڕادارە خێراکان بە ڕێگای خێرای یوسفیە، ڕێگایخێرای ئەلدۆرا - بەغدای نوێ، و ڕێگای خێرای ئەلشوالە دەبەسترێتەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کەئەوتاقیکردنەوەی پێنج گڵۆپی زیرەکی هاتوچۆ لە بەغدا بە تەواوی له کەرخ و روسەفا دهبێت.
ههروهها راگهیاند" بەرگری شارستانی لەماوەی ئەمساڵدا دەستیکردووه بە دروستکردنی 100 ناوەندیبەرگری شارستانی و زیاتر لە 130 بزوێنەری ئاگرکوژێنەوەی، وناوەندێکی مەشق و ڕاهێنانمان بۆبەرگری نیشتمانی دامەزراندووه".
جەختیشی کردەوە کە له 98%ی قاچاخچێتی نەوت و وەرگیراوەکانی نەوت نەهێڵراوە، هەروەهاسندوقێک دامەزراوه و پەرەپێدانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەڕێگەی ڕسومات و هاوردەکردنەوەدهستپێ دهكرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "37 هەزار پۆلیس گرێبەستیان لەگەڵ کراوە بە مووچەی 500 هەزار دینار بۆ ماوەی 3 ساڵ لە ماوەی ساڵی 2023دا.”
