المطلع
عاجل

post-image

ته‌ندروستی هه‌رێم چەند رێكارێک بۆ خۆپارێزی له‌ په‌تای وه‌رزی بڵاوده‌كاته‌وه‌


21:59 كوردستان
2023-11-09
84121

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری له‌كاتی توشبون به‌ په‌تای وه‌رزی بڵاوكرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند، باشترین رێكاری خۆپارێزی دژی په‌تای وه‌رزی بریتییه‌ له‌ خۆكوتان به‌ ڤاكسینی دژه‌ ئه‌نفله‌وه‌نزا.  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، په‌تای وه‌رزی یه‌كێكه‌ له‌ ھه‌وكردنه‌ ڤایرۆسییه‌كان كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیھان به‌ یه‌كێك له‌ به‌ربڵاوترین په‌تاكان داده‌نرێت و زۆربه‌ی جار له‌ كاتی گۆڕانی كه‌شوھه‌وا توشی مرۆڤ ده‌بێت و كۆمه‌ڵه‌ نیشانه‌یه‌ك به‌ دیار ده‌كه‌ون ئه‌وانیش ( به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش "تا"، كۆكه‌ ، له‌ش داھێزان و بێ تاقه‌تی ، سه‌ر ئێشه‌ و قورگ ئێشه‌) نیشانه‌كان ده‌كرێت له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ جیاواز بن .

بۆ ئەوەی لەم پەتا وەرزییە پارێزراو بی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :

— ڤاکسین : باشترین رێکاری خۆپارێزی دژی پەتای وەرزی بریتییە لە خۆکوتان بە ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا ، خۆشبەختانە وەزارەتی تەندروستی توانیویەتی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا لە بنکە تەندروستییە سەرەکییەکان لە ھەرێمی کوردستان دابین بکات . ئەم گروپە لە کۆمەڵگا لە پێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا :.

* ئافرەتی دووگیان 
* منداڵی تەمەن شەش مانگ تا پێنج ساڵ 
* کەسانی بەساڵاچوو ( سەروو  ٦٥ ساڵ ) 
* ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە 
* پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی

— گرنگیدان بە پاک و خاوێنی و شۆردنی دەستەکان 
— داپۆشینی دەم و لوت لە کاتی کۆکە و پژمین 
— مانەوە لە ماڵ لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان و پشوودان 
—دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی نیشانەکانی پەتای وەرزییان ھەیە 
— دەستنەدان لە دەم و چاو و لوت پێش دەست شۆردن

— لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتای وەرزی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :
* پشوودان 
* خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان
* گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزەوات 
* ھەر کاتێک نیشانەکان قورس بوون و تەندروستیت تێکچوو راستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە .

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

طهران تعلن عن محادثات بنّاءة في عُمان لإنشاء إطار أمني إقليمي جديد

طهران تعلن عن محادثات بنّاءة في عُمان لإنشاء إطار أمني إقليمي جديد

2026-11-18 23:00 2075
إليكم نتائج الجولة الرابعة من دوري الدرجة الأولى لكرة القدم + صورة

إليكم نتائج الجولة الرابعة من دوري الدرجة الأولى لكرة القدم + صورة

2026-11-18 22:19 3065
القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

2026-11-18 21:28 4566
الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

2026-11-18 20:54 3754
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

2026-11-18 20:25 5855
الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

2026-11-18 19:25 5677
رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

2026-11-18 19:03 4375
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

2026-11-18 18:40 4443
اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

2026-11-18 18:38 4523
الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

2026-11-18 17:38 4204
مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

2026-11-18 15:50 9187
الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

2026-11-18 15:31 8878
مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

2026-11-18 13:28 7105
تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 9483
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 7473
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 6598
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 5982
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 5568