المطلع
عاجل

post-image

سودانی: حکومەت پێشکەوتنی گرنگی بەدەستهێناوە لەڕووی دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی بەشەخۆراک


21:48 عێراق
2023-11-11
36664

ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند :- کە حکومەت پێشکەوتنی گرنگی بەدەستهێناوە لەڕووی دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی کارتی بەشەخۆراکەوە.
سودانی لە وتارێکدا  لە میانەی کردنەوەی پڕۆژەیەکی پەلەوەر لە کەربەلا، رایگەیاند :- ئێمە پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە خەڵکی پارێزگای کەربەلای پیرۆز دەکەین ، بۆ کردنەوەی ئەم پرۆژە وەبەرهێنانە ستراتیژییە.
ئاماژەی بەوەشدا ، کە پڕۆژەکە ئامانجی چیرۆکێکی سەرکەوتنی ڕاستەقینە دەکات لە بواری وەبەرهێنانی کشتوکاڵیدا .
ئەوەشی خستەروو :- کە من بەناوی حکومەتی عێراقەوە سوپاس و پێزانینێکی گەورە  بۆ وەبەرهێنەر و کۆمپانیای جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دەردەبڕم بۆ ئەو بیرۆکە و پلان و جێبەجێکردنەی پێشکەشیان کردووە لە پرۆژەیەکی یەکگرتوو  کە دەکەوێتە چوارچێوەی بەدەستهێنان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ وڵاتەکەمان.
وەک سەرۆک وەزیران وتی :- سەردانەکەی ئەمڕۆمان و ئامادەبوونمان لە کردنەوەی ئەم پڕۆژەیە پاڵپشتییە بۆ وەبەرهێنەری جێبەجێکار بە تایبەتی،و پەیامێکی پاڵپشتیشە بە گشتی بۆ کەرتی تایبەتی عێراق، کە لە یەکەم ڕۆژی تەمەنی ئەم حکومەتەوە هەوڵی متمانەمان داوە پێی.
لە درێژەی قسەکانیدا "سودانی"  دەشلێت :- کەرتی کشتوکاڵ نوێنەرایەتی ئابوری بنەڕەتی  وڵات دەکات لە بەرنامەی حکومەتدا، و دەستمان بە کۆمەڵێک ڕێکار و بڕیار کردووە، جا چ بە پێکهێنانی لیژنەی پاڵپشتی، چ بە زیادکردنی سەرمایەی بانکی کشتوکاڵ، یان پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، جا لە لایەنی ڕووەک یان ئاژەڵەوە بێت.
ووتیشی :- ئێمە ڕێگەیەکی گرنگمان بڕیوە بۆ  دەستەبەرکردنی جۆرە خۆراکیەکانی کارتی بەشەخۆراک و ئەوەی پەیوەندی بە ئاردەوە هەیە لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی بەرهەمی گەنمەوە، چونکە ئێمە کۆگایەکی پێویستمان هەیە بۆ دەستەبەرکردنی ماددە خۆراکیەکان بەهۆی پلانی سەرکەوتووی کشتوکاڵی و بازاڕکردن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە زیادکردنێکی گرنگە بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستی خۆراکی مریشک و هێلکە لە بازاڕی عێراقدا.
هەروەک ووتیشی :- سودی ئەم پڕۆژەیە لەوەدایە کە لە ماوەیەکی کەمدا  جێبەجێکراوە، کە لە ساڵی 2022 وە  دەستیپێکردووە، لەسەر ڕووبەرێکی250 هەزار دۆنم.
سودانی ئەوەشی ڕایگەیاند :- کاتێک بەرپرسی جێبەجێکار لە پارێزگادا پشتیوان و پاڵپشتیکەری کەرتی تایبەت بێت، وەبەرهێنەر جێبەجێی دەکات ، جەختیشی  لەوەشکردەوە ئەم هەوڵە هاوبەشەی نێوان کەرتی تایبەت لە پارێزگا و وەزارەت ئەوەیە کە ئەم پڕۆژە گرنگەی بۆ ئێمە بەرهەمهێنا کە بەشدارە لە گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک.
ئاماژەی بەوەشکرد:- ئەمڕۆ لەبەردەم هەنگاوێکی پراکتیکیداین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک بە بەرهەمهێنانی سێ ملیار هێلکە ساڵانە و سێ سەد و چل هەزار تۆن گۆشتی مریشک ساڵانە لەو بەرهەمەی کە بازاڕی ناوخۆیی پێویستی پێیەتی، بۆیە ئێمە لەسەر ڕێگای ڕاستین بەرەو بەدەستهێنانی خۆبژێوی.
وەک ئاماژەی پێدا  "سودی دووەمی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە بەدەست هاتووە بەپێی نوێترین تایبەتمەندییەکان جێبەجێ دەکرێت، و هەموو هێڵەکانی بەرهەمهێنان لەلایەن کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەکانەوە بە نوێترین تایبەتمەندی بەرهەمدەهێنرێن و ئەمەش ئەژمار دەکرێت بۆ ئەو وەبەرهێنەرەی کە ئەم پلانەی داڕشتووە بۆ ئەوەی بگاتە ئەم کارگە یەکگرتووە کە ئەم بەرهەمهێنانە بەدەست دەهێنێت.
لە درێژەی قسەکانیدا سودانی  ووتیشی : ئێمە دەبینین هەموو کارەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی ڕوون ئەنجام دەدرێن، منیش بە پێی پسپۆڕیی خۆم وەک ئەندازیارێکی کشتوکاڵی قسە دەکەم و ئەمڕۆ دەبینین ئەو تەکنەلۆژیایە هەیە و ئەو تاقیگانەی کە پشکنینی کەرەستەکان دەکەن، ئایا ئەوانەن کەرەستەی خاو یان بەرهەمەکەن، بەپێی تایبەتمەندییە تەندروستی و ژینگەییەکانی پێویست.
سودانی لەبەشێکی وتەکەیدا جەختیشی کردەوە :- کە ئەم پڕۆژەیە کەمتر لە 9 هەزار ئەندازیار و تەکنیککار و پیشەوەر لەخۆدەگرێت، کە یەکسانە بە 3 وەزارەت.
ڕوونیشیکردەوە:- هیچ بەدیلێک نییە جگە لە کەرتی تایبەت، بەو پێیەی ئێمە وەک وڵات توانای دەستەبەرکردنی کارمان بۆ  هەموو کارمەندانمان نییە لە دامەزراندنی حکومەتدا.
ڕاشیگەیاند :-یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا، دەمانەوێت بۆ سەرجەم کرێکاران جێبەجێبکرێت، کە گەرەنتیکردنی خێزانەکانیان و داهاتوویانە، وەک جەختیشیکردەوە کە کەرتی تایبەتی عێراق دەسەڵاتدارە و توانای جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە گرنگانەی هەیە کە بەشدارن لە بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک و کۆتاییهێنان بە هاوردەکردن.
لەکۆتایی قسەکانیدا سودانی رووناکی خستە سەر ئەوەی : کە سیاسەتی حکومەت کەمکردنەوەی هاوردەکردنە و ئەمەش لەڕێگەی بوونی پڕۆژەی بەرهەمدارەوە ئەنجامدەدرێت کە پێداویستییەکانی بازاڕ دەگرێتەوە، هەروەک  پشتگیری ڕەهای خۆی بۆ "ئەم پڕۆژانە و بۆ هەموو بازرگانان و وەبەرهێنەران کە ئارەزووی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکەن دەربڕی .

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 2040
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 3187
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 5078
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 4238
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 4120
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4711
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3532
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4520
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4105
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4647
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4557
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4749
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5337
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4300
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5993
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8320
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6274
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7257