سەرۆکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا: بۆ سەقامگیری دەوڵەت تاکە رێگە هەڵبژاردنە
سەرۆکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگەیاند، تاکە رێگا بۆ سەقامگیری و ئاسایشی وڵات هه‌ڵبژاردنە کە دەبێت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت. دەشڵێت: "بە هەمان رێگا دەمانەوێت یەکپارچەیی و ئاسایشی عێراق بپارێزین".
ئەمڕۆ شەممە، نوری مالیكی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له بەردەم کاندیدەکانی لە وتارێکی جەماوەریدا رایگەیاند، خه‌ریكه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌ما ده‌ستورییه پته‌وه‌كان داده‌مه‌زرێنن و هەوڵەکان بۆ سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە پەیڕەو دەکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاكه رێگا بۆ پاراستن و سەقامگیری دەوڵەت هه‌ڵبژاردنە و هەر لەو رێگەیەشەوە دەتواندرێت یەکپارچەیی و ئاسایشی عێراق بپارێزرێت.
ئەوەشی خستە روو، هه‌ڵبژاردن ئیراده‌یه‌كی بەهێزە و بڕیارێكه كه ناتوانرێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و دەبێت پرۆسەکە بەبێ دواکەوتن لەپێناو سەقامگیری ناوچەکە له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
