دەسەڵاتی دادوەری بەدواداچوون بۆ ئەو پێشێلکارییانە دەکات کەلەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان تۆمارکراون
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بەدواداچونی بۆ ئەو پێشێلكاریانەی راگەیاند كە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانەوە لەبارەی پرسی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان تۆماركراون. دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئەمرۆ یەكشەممە فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،ڕێنمایی داوە كە ڕێكارەكانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان سەبارەت بە ئەدای دەزگاو دامەزراوە میدییەكان و میوانەكانیان، بەپێی هەندێك بڕیاری دادوەری پەیوەست بە ناوزڕاندن و سووكایەتیكردن دەستنیشان بكەن ، هەروەك ڕێنمایەكە بریتییە لە تۆماركردنی ئەو سەرپێچیانەی كە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانەوە نێردراون، سەبارەت بە ئەدای هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و ئەو میوانانەی كە لە كاتی بەرنامەو رووماڵەكانی دەزگاكان دەردەكەون لە ناوزڕاندن و سوكایەتی كردن ،كە بەپێی بڕگەكانی مادەكانی (433، 434، و 435) یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێن.
