المطلع
عاجل

post-image

بریارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە چل و شەشەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی


19:04 عێراق
2023-11-14
38071

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی چل و شەشەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکتدەوە:-لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەسەر کاروباری گشتی لە وڵاتدا کرا و بەدواداچوون بۆ گرنگترین دۆسیە و پرسە بنەڕەتییەکان و پێشکەوتنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە بوارە جۆراوجۆرەکان و ئاستە جیاوازەکاندا کرا لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەو بابەتانەی کە لە بەرنامەکەدا بوون و بڕیارە پێویستەکان لەو بارەیەوە دران.

هەروەها ئەنجومەنەکە بەدواداچونی بۆ بارودۆخی تراژیدی گەلی فەڵەستین و بەردەوامبوونی هێرشی زایۆنییەکان کرد لەگەڵ تەواوکردنی ڕێکخستنی ناردنی یارمەتی و کەرەستەی فریاگوزاری بۆ غەزە و ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی ئەو لیژنەیەی کە بەگوێرەی ئەو فەرمانەی لە نوسراوی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیدا هاتوە لە بەرواری 12ی تشرینی یەکەمی 2023  بۆ وەرگرتنی کەرەستەی فریاگوزاری لە کۆگاکانی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی و ناردنیان بۆ خەڵکی کەرتی غەزە وەک پشتگیریکردنێک بۆ پرسی فەڵەستین.

سەبارەت بە کەرتی نەوت و گەشەپێدانی، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری ژمارە (230235) پەسەند کرد سەبارەت بە پڕۆژەی تەواوکردنی دابینکردنی دارایی پڕۆژەی شکاندنی هاندەر (FCC) کە لەلایەن کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوور لەگەڵ کۆمپانیایەکی ژاپۆنی گرێبەستی لەسەر کراوە بەپێی ئەمانەی خوارەوە:
- ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر کەمکردنەوەی کرێی هەڵگرتن کە بە ڕێژەی (75%) سەپێنراوە بۆ کەرەستەی بارهەڵگر و کۆنتێنەرەکان بە مانەوە لە بەندەر لە (7 بۆ 10) ڕۆژ، بۆ ئەو ماوەیەی کە لە لێبوردن نایگرێتەوە لە پڕۆژەی شکاندنی هاندەر (FCC) ی تایبەتی و تا تەواوبوونی دەرکردنی ماددەکان لە خاوەندارێتی وەزارەتی دارایی / دەسەڵاتی گشتی گومرگ، بە مەرجێک کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێراق یاردێکی تایبەت بۆ هاوردەکانی حکومەت ئامادە بکات لە ماوەی (90) (وەک کەمپی گومرگی) .

لە هەمان ڕووەوە، ئەنجومەنەکە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لە نێوان وەزارەتی کارەبای کۆماری عێراق و یەکێتی دەوڵەتی تورکمان گاز لە بواری هاوردەکردنی گازی تورکمانستان پەسەند کرد کە لە 10ی حوزەیرانی 2023دا واژۆکرا، لەسەر بنەمای یاسای گرێبەستی پەیماننامەکان (35ی ساڵی 2015).

لە پێناو بەدواداچوون بۆ ئامانجی گەشەپێدانی گەنجان و پێشکەوتنی دەستپێشخەری (ریادا) کە پەیوەستە بە پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی و دەرفەتەکان، ئەنجومەنەکە ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری (230255) بەم شێوەیە پەسەند کرد:
ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر هەموارکردنەوەی کرێی وانە وتنەوە بۆ ئەو کۆرسانەی کە لە ناوەندەکانی ڕاهێنان و گەشەپێدانی پیشەیی سەر بە وەزارەتی پلاندانان (ناوەندی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی بەڕێوەبردن) و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی (فەرمانگەت کار و ڕاهێنانی پیشەیی) و دەستپێشخەری (ریادا) لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی ببنە (25،000) دینار، تەنها بیست و پێنج هەزار دینار لە کاتژمێرێکدا، بە مەرجێک کە بەلایەنی کەم دوو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا هەژمار بکرێت بەبێ گوێدانە کاتژمێرە ڕاستەقینەکانی کارکردن.

هەروەها ئەنجومەنەکە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ڕاسپاردەکانی تیمی ڕەشنووسی سیستەمی بەڕێوەبردنی ئەرکەکان و دانیشتنەکانی ئەنجومەنی باڵای لاوانی پەسەند کرد کە بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی (3310) دەرچووە بەپێی نووسراوی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە لە 30ی ئابی 2023دا دەرچووە، بە ڕەچاوکردنی تێبینیەکانی بەشی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کە لە 26 تشرینی یەکەمی 2023 دا جێگیرکراوە.

ئەنجومەنەکە چەند دۆسییە و بابەتێکی لەبەرچاو گرت کە لە بەرنامەی کاردا جێگیرکراوە، و ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا:
یەکەم: ڕەزامەندی لەسەر ئەمانەی خوارەوە بدرێت:
1. دەسەڵاتدان بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران/ وەزیری پلاندانان بۆ واژۆکردنی پەیڕەوی ناوخۆی ناوەندی عەرەبی بۆ توێژینەوەی سیاسەتی کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی هەژاری لە وڵاتە عەرەبییەکاندا.
2. وەزارەتی دەرەوە بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی پێویست ئامادە دەکات بە ناوی حکومەتی کۆماری عێراقەوە بۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری پلاندانان بەگوێرەی ئەو چوارچێوەیەی کە پەسەندکراوە و پێشکەشی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بکات بۆ بەدەستهێنانی واژوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

دووەم: ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێنمایی دەربکات بۆ هەموارکردنی پێنجەمی ڕێنماییەکانی سندوقی خوێندنی باڵا ژمارە (122) بۆ ساڵی 1999 بەم شێوەیەی خوارەوە:

بە زیادکردنی بڕگەی (د) بۆ ماددەی (13) ی ڕێنماییەکانی سندوقی خوێندنی باڵای (122ی ساڵی 1999) کە دەڵێت: (سندوقەکە ژمێریاری و خەرجی و داهاتی تایبەت بە خۆی بۆ وەزارەتی دارایی دابین دەکات) ، بەپێی ئەوەی لە بۆچوونی بەشی یاسایی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتوە کە لە یاداشتنامەکەیدا جێگیرکراوە لە 1ی تشرینی دووەمی 2023، لەسەر بنەمای بڕگەکانی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (40) ی ساڵی 1988 و پێشکەشکردنەکە هەموو (6) مانگ جارێک بێت.

سێیه م: ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر ئەوەی بەشی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران  هەڵسێت بە ئامادەکردنی پڕۆژه یاسایەک بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ (8ی ساڵی 2019) بەپێی ئەم دەقەی خوارەوە:
(لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی جام ڕەش یان پۆشراو بە پردە، دەستی بەسەردا بگیرێت تاکوو پەردەکان یا رەشکردنی جامەکەی لاببات، بەمەرجێک ئەگەر ڕەشکردنی جامەکان بە شێوەیەکی فەرمی نەبێت، بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە لە بەرامبەر بڕە پارەیەک کە لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دیاری دەکرێت) و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت، لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حكومة الزيدي تتجه للبرلمان بموازنة 2027 وتضع الكهرباء في مقدمة الأولويات

حكومة الزيدي تتجه للبرلمان بموازنة 2027 وتضع الكهرباء في مقدمة الأولويات

2026-08-20 20:00 343
أربيل تنتظر توضيحا إيرانيا بشأن هجمات المسيرات بالتنسيق مع بغداد

أربيل تنتظر توضيحا إيرانيا بشأن هجمات المسيرات بالتنسيق مع بغداد

2026-08-20 19:37 886
رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

2026-08-20 18:50 3138
​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

2026-08-20 17:46 1877
إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

2026-08-20 17:02 5836
أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

2026-08-20 15:34 3192
قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 3567
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 3610
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 11059
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 3805
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 4014
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 13305
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 4109
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 10359
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 6371
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 22738
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 7241
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 7962