لیژنەی خزمەتگوزاری نوێنەرایەتی: ڕێگە نادەین پرۆژەکانی حکومەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت
لیژنەی خزمەتگوزاری نوێنەرایەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە بە پارت و قەوارە سیاسییەکان نادرێت سوود لە پڕۆژەکانی دەوڵەت وەربگرن بۆ برەودان بە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی چاودێری گەشەی هەموو ئەو پرۆژانە دەکات کە لەلایەن میکانیزمەکانی دەوڵەت و کادرەکانەوە جێبەجێ دەکرێن.
عەلی حمێداوی سەرۆکی لیژنەکە بە ئاژانسی (موتەڵع)ی راگەیاند: كه "ئەندامانی لیژنەکە چاودێری هەموو پڕۆژەکان دەکەن، بۆ ئەوەی قۆرخ نەکرێن لەلایەن کاندید وپارتەکانەوە بۆ بانگەشەکردن لەسەر هەڵمەتەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکان، بۆیە ڕێگە نادەین هیچ لایەنێک سوود لە پرۆژەکانی دەوڵەت لە پرۆسەی هەڵبژاردندا وەربگرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "خێرایی کارکردن لە زۆربەی ئەو پڕۆژانەی کە لەلایەن سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانیەوە ڕاگەیەنراوە بەردەوامە بەبێ وەستان بەهاوتەریب لەگەڵ دەستپێکردنی بودجەی گشتی وڵاتدا "،ئاشکرایشی کرد "پڕۆژەی نوێ هەیە کە چوونەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و گەیشتوونەتە قۆناغی کاری پێشکەوتوو."
حمێداوی ئاماژەیشیدا: "لیژنەی خزمەتگوزاری سەردانی مەیدانی دەکات بۆ شوێنەکانی کارکردن لەو پڕۆژانەدا کە چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە،لەگەڵ میوانداریکردنی زۆرێک لە بەرپرسان بۆ دیاریکردنی گرنگترین کێشە و بەربەستەکان کە ڕووبەڕووی هەندێک پڕۆژە دەبنەوە، هەروەها گوێگرتن لە بۆچوونەکانیان لەسەر پەرەپێدانی واقیعی ئەو پڕۆژانە."
