کاساس : ئامانجمان ئەوەیە یاریەکی نایاب ئەنجامبدەين
پێش یاریەکەی سبەینێ بەرامبەر ئیندۆنیزیا لە دەستپێکی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، خیسۆسکاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی نيشتمانى رایگەیاند هەردوو هەڵبژاردەکە لە چەند خاڵێکدا هاوبەشن وئاستی ئيندۆنیزیا لەم دواییەدا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە.
کاساس وتی: دڵخۆشین کە لە یاریگای خۆمان یاریدەکەین بەڵام تووشبونی هەندێک یاریزان بە پێکاننیگەرانی کردووین و متمانەی تەواومان بە سەرجەم یاریزانەکانی تر هەیە.
وتیشی: گۆڕینی پێگەی یاریزان لە یاریگادا کارێکی ئاساییە بە نمونەی عەلی عەدنان کە ئێستا وەکیاریزانی دڵی بەرگری یاریدەکات چونکە لە رابردووشدا یاریزانێکی وەک پاولۆ ماڵدینی پێگەی خۆیگۆڕیوە.
دەشڵێت، کارکردن و سەرکەوتن پەیوەستە بە هەندێک هۆکارەوە و بەڵێن نادەم کە دەتوانم چی بۆهەڵبژاردەکە کەم بەتایبەت گەیشتن بە مۆندیال چونکە تۆپی پێ چەند وردەکاریەک یەکلایدەکاتەوە بەڵامبەڵێنی ئەوە دەدەم هەموو شتێک بکەین لە پێناو گەیشتن بە خەونی هاندەران.
