سودانی پێشوازی دەکات لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی
محەمەد شیاع سودانی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە تەواوکەرەکانیان کرد لە نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاساداناندا لە بواری پشتیوانی ئەمنیدا، هەروەها گفتوگۆیان کرد لەسەر هەوڵەکانی حکومەت و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە مانگی داهاتوودا و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ بەڕێوەبردنی، جگە لە تاوتوێ کردنی داهاتووی پەیوەندییەکان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە سەر پەرۆشی و هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وڵات، کە بە پێشەکییەک دادەنرێت بۆ هەموو پلانەکانی پەرەپێدان و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیری بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ژمارەیەک پێشنیار کرا بە ئامانجی بەدیهێنانی چاکسازییە پێویستەکان بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی کاری ئەمنی بەرەو پیشەیی زیاتر و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەنجامدان.
