پاڵاوتنی یۆرۆی 2024…پورتوگال بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئایسلەندا بردەوە
لە پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 پورتوگال بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئایسلەندا بردەوە و لۆکسمبۆرگ و سلۆڤاکیا بردیانەوە.
لە کۆمەڵەی 10 هەڵبژاردەی پورتوگال لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی ئایسلەندای کرد
لە گێمی یەکەم هەڵبژاردەی پورتوگال باشتر بینرا و چەندین جار نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن تا لە خولەکی 37 برۆنۆ فێرناندێز بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
لە گێمی دووەم هەڵبژاردەی پورتوگال بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەکەی و لە خولەکی 66 هۆرتا بە ئەسیستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
دەرەنجام هەڵبژاردەی پورتوگال بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە ، هەروەها 10 مین بردنەوەی لە پاڵاوتنەکاندا بەدەستهێنا.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵە هەڵبژاردەی لۆکسمبۆرگ ڕوبەڕووی هەڵبژاردەی لیشتنشتاین بوویەوە ، یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە بە 17خاڵ لە پلەی سێیەم جێگیربوو.
لە درێژەی یارییەکان هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە هەڵبژاردەی بۆسنەی بردەوە بە 22 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیر بوو.
